ئەمریکا دەیهەوێت کوریای باکوور لە چەکی ناوەکی دوور بخاتەوە.

0
531

دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە ئەمانهەوێت کوریای باکوور لە چەکی ناوەکی دوور بخەینەوە و ڕایشیگەیاند، کوریای باکوور هەنگاوی پێویست هەڵنەگرێت، سیاسەتەکانی ئێمە نەگوڕ و بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی کورد: دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەمە ۲۵ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۵ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاکوو کوریای باکوور هەنگاوی پێویست هەڵنەگرێت، سیاسەتەکانی ئێمە نەگوڕ دەبن و گوشاری زۆرتر دەخەینە سەر ئەو وڵاتە.

ترامپ، لە نێوان باسەکەیدا ئاماژەی بە دیپلۆماسی لەگەڵ کوریای باکوور کرد و وتی: “بەم زووانە لە پێناو ئاشتی و ئاسایش لە تەواوی نیوەدۆڕگەی کوریا و تەنانەت لە تەواوی جیهانیشدا، چاوپێکەوتن لەگەڵ کیم جۆنگ ئون دەکەم، بەڵام لەم قوناغەی ئێستادا هەڵەی حکوومەتەکانی پێشووتر دووپات ناکەمەوە. هەڵوێستمان لە سەر گوشارێکی زۆر بۆ سەر ئەو وڵاتە نەگۆڕە و بەردەوام دەبێت”.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایشیگەیاند، هەتاکوو هەنگاوی پێویست لە لایەن حکوومەتی کین جۆنگ ئون هەڵنەگیرێت، سیاسەتەکانی ئێستای خۆمان نەگۆڕە و بەرداوم دەبین و وتی: “ئەوەی ئێمە باسی لێوە دەکەین زۆر ڕوونە، ئێمە دەمانهەوێت کوریای باکوور لە چەکی ناوەکی دوور بخەینەوە و ئامانجمان ئەوەیە دەستی پێ ڕانەگات”.

ترامپ لە وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانێکدا سەبارەت بە لە ناو بردنی سەرۆک کۆماری کوریای باکوور، کیم جۆنگ ئون‌ـی بە کەسێکی ڕاشکاو و گەورە ناو برد و وتیشی: “ئەوەی کە پێویست بووە سەرۆکەکانی پێشووتری ئەمریکا جێبەجێیان بکەن، ئێستا من جێبەجێ دەکەم و چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان دەدۆزمەوە”.

کوریای باکوور، ڕۆژی شەممە ۳ی فێوریەی ۲۰۱٦ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۱۲ی ڕەشەمەی ۲۷۱٦ی کوردی، بە بەیانووی ڕاهێنانی هاوبەش ئەمریکا لەگەڵ کوریای باشوور لە سنوورەکانی دوو کوریا، بۆ چەندمین جار هەڕەشەی هێرشی سەربازی کردە سەر ئەمریکا، هاوکات کیم جۆنگ ئۆن ڕایشیگەیاند، نایهەوێ لەگەڵ واشنگتۆن دانوستان بکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.