ئەمجارەش کوردەکانی سووریا بۆ دانیشتنی ژنێڤ بانگهێشت ناکرێن

0
1702

هەواڵدەریی ریانووستیی رووسیا لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئیستیڤان دیمستورا، نێردراوی تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، بڵاوی کردەوە، کە تەنیا ئەو کەسانەی لە دانیشتنی پێشووی ژنێڤدا بەشدار بوون، بەشداریی خولی دانیشتنەکانی چەند رۆژی داهاتوو لەسەر چارەنووسی سووریادا دەکەنەوە.

نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵامی پرسیاری هەواڵنێری ڕیانووستیدا لەمەڕ بەشداریی کوردەکان لە خولی داهاتووی دانیشتنەکاندا، گووتوویەتی: کۆبوونەوەکانی پێشوومان دواکەوتن و لەو کاتەشەوە هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە، بۆیە دامان کردووە ئەو کەسانەی کە پێشتر بەشداربوون بگەڕێنەوە بۆ دانیشتنی چەند رۆژی داهاتوو.

دیمستورا ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لە ماوەی 18 مانگی داهاتوودا هەڵبژارەنی سەرکۆماری لە وڵاتی سووریادا و لەژێر چاوەدێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوە دەچێت.

بڕیارە رۆژی 14ی مارس دانیشتنەکان لەسەر چارەنووسی سووریا دەست پێ بکاتەوە و ماوەی 10 رۆژ بەردەوم بێ.

هاوکات هەواڵدەریی “مهر “ی سەربە سوپای پاسداران و بە پشت بەستن بە هەااڵدەریی ئیتارتاس بڵاوی کردۆتەوە کە سرگەی لاڤرۆف پێداگریی لەسەر بەشداریی کوردەکانی سووریا لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەو وڵاتەدا کردووە.

لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەریی تەسنیم بە پشت بەستن بە رۆیترز بڵاوی کردۆتەوە کە وتەبێژی کاخی کەرملین رایگەیاندووە: پاراستنی تەواویەتی خاکی سووریا بۆ وڵاتەکەی پرسێکی حەیاتییە.

پێشتر بەشار جەعفەری، نوێنەری دەوڵەتی ئەسەد لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆکی دەستەی دانوستانکاری ئەو وڵاتە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ژنێڤ لە، وڵامی پرسیارێکدا لەسەر پرسی کوردەکان و داخوازیی فیدرالیزم لە وڵاتی سووریادا، ڕایگەیاندبوو: هەر کەس لە فکری دابەش کردنی سووریادایە، با بچێ حەبی پانادۆڵ بخوا.

لە سەرەتای ئاڵۆزییەکانی سووریاوە، وڵاتانی ئێران و رووسیا زۆرترین یارمەتیی بەشار ئەسەدیان بە دژی ئەرتشی ئازاد و هێزە بەرهەڵستکارەکانی دیکە کردووەو حکوومەتی ئێران بە کردەوە سوپای پاسدارانی لە شارەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان و سوپای حەسەد جێگیر کردووە.

پێشتر یەکێک لە لێپرسراوانی ئێرانی رایگەیاندبوو، کە پاراستنی سووریا، لە ئوستانی خوزستان بۆ ئێمە گرینگترە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.