ئەلکساندر ناڤالی، ڕەخنەگر و دژبەری پوتین دوای ٢٥ ڕۆژ ئازاد کرا

0
1097
Russian opposition leader Alexei Navalny gestures as he makes a statement for media in his office in Moscow on July 7, 2017, shortly after being released from jail. Russian opposition leader Alexei Navalny walked free after 25 days in jail for organising unauthorised protests, his press secretary said. "Today at 9:00 am (0600 GMT) Alexei Navalny was taken from the cell block to the Moscow central district police department and they have now let him out of there," his spokeswoman Kira Yarmysh wrote on Twitter. / AFP PHOTO / Kirill KUDRYAVTSEV

ئەلێکساندر ناڤالی، ڕەخنەگری ناسراوی پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیە، دوای چەند حەوتوو دەستبەسەرکران، ئەمڕۆ هەینی ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، ئازاد کرا.

ناڤالی، دوای ئازادکرانی ڕایگەیاندووە، ئامادەکاریی خۆی بۆ ڕێپێوانە ناڕەزایەتییەکانی تر دەکات و لەسەر ناڕەزایەتییەکانی بەردەوامە.

ناڤالی، بەر لە ڕپێوانی بەربەرینی ناڕەزایەتیی ئەم دواییانەی مسکۆ و چەند شاری تری ڕووسیە، لە رێکەوتی ١٢ی ژوئەنی ٢٠١٧، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کرا و ماوەی ٢٥ ڕۆژ لە بەندیخانە ڕاگیرا و کاتژمێر ٩ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئازاد کرا.

وتەبێژی ئەلێکساندر ناڤالی، لەمبارەوە نووسیویەتی: “لایەنگرانی ناڤالی بە هۆی ئازادکرانی، خۆشحاڵییەکی بەرینیان خستۆتە ڕێ و پێشوازییان لێکردووە”.

بەپێی هەواڵەکان، لە ڕۆژی ١٢ی ژوئەن، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی ناڤالی، نزیک بە ٢ هەزار کەسی تر لە ناڕازییەکان لەلایەن پۆلیسی ڕووسیاوە دەستبەسەر کراون.

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ناڤالی و لایەنگرانی، بە دژی سیاسەتەکانی پوتین و گەندەڵیی ئابووری لەم وڵاتە، ڕێپیوانیکی تری ناڕەزایەتی بخەنە گەڕ.

ئەمە سێهەمین ناڕەزایەتیی بەربەرین دەبێ کە لەسەر داواکاری و بانگەوازیی ناڤالی بە دژی پوتین، لە وڵاتی ڕووسیە ڕێکدەخرێت.

ناڤالی لە جاری یەکەمی دەستبەسەرکانیدال لەلایەن دادگای ڕووسیەوە پێنج ساڵ سزای بەندخانەی مەرجداری بەسەردا سەپا، بەڵام بەو حاڵەشەوە لە چالاکی و رەخنەکانی خۆی بە دژی سەرۆک کۆماری ڕووسیە نەوێستاوە و بەردەوامە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت