ئەردۆغان: دەبێ کۆمەڵگای جیهانی ڕێگاچارەیەکی بێ بوونی ئەسەد بۆ سووریە بدۆزێتەوە

0
694

ڕۆژی کورد: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە کە بۆ بەشداری لە دانیشتنی ساڵانەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نیۆیۆرک ـە، ئەمڕۆ سێ شەممە 30ی خەرمانان 395ی هەتاوی، جارێکی تر پێداگریی وڵاتەکەی بۆ نەمانی بەشار ئەسەد دووپاتە کردەوە.

ئەردۆغان لە لێدوانی خۆیدا گوتی: “نازانم چما هەندێک وڵات پشتیوانی لەو مرۆڤکوژە (ئەسەد) دەکەن؟. کۆمەڵگەی ناونەتەوەیی دەبێ ڕێگاچارێکی بێ بوونی ئەسەد بۆ سووریە بدۆزنەوە”.

ئەردۆغان داوای لە گشت وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد تا لە گۆڕەپانی سیاسیی سووریەدا دەور ببینن و هەروەها ڕێز لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتەش بگرن”.

ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “دەبێ خەڵکی سووریە چارەنووسی ئەو وڵاتە دیاری بکەن و ئەگەر کۆمەڵگای جیهانی گەرەکی بێ ڕێگا چارەیەک بۆ سووریە بدۆزێتەوە ئەوا دەبێ ئەو ڕێگاچارەیە ئەسەدی لە ناودا نەبێ”.

ئەو لێدوانانەی بەشار ئەسەد لە کاتێکدا دێنە بەرباس کە ماوەیەک لەوەی پێش تورکیە سیاسەتی پێشووی خۆی لە هەمبەر بەشار ئەسەد گۆڕیبوو و تەنانەت هەندێک ئاسۆی نوێ لە پەیوەندیی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا دەبیندرا و پێدەچوو تورکیە لە عەڕەبستانەوە بۆ لای ڕووسیە و ئێران وەرچەڕخابێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت