ئەردۆغان بۆ چاوپێکەوتن لە گەڵ لەیلا زانا مەرج دادەنیت

0
1448

دواى ئەوەى سیاسەتمەدارى ناودارى باکورى کوردستان لەیلا زانا داواى دیتنى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیایی کردبوو، ئەمڕۆ دواى نوێژى هەینی، ئەردۆغان لە وەڵامى ڕۆژنامەنوسان لە وەڵامى ئەوەى کەى چاوپێکەوتنەکە ئەنجام دەدرێ یان نا؟ گوتى سەرەتا دەبێ لەیلا زانا مەڕاسمى سوێند خواردن لە پەڕلەمان بە جێ بگەینێ دواتر چاوپێکەوتن  دەتوانرێ ئەنجام دەدرێ.

سەرۆک وەزیرانی تورکیە هەروەها لە درێژەى وتەکانىدا گوتى گۆیا هاوکارانى لەیلا زانا داوایان کردووە لە  ئەجێنداى دانیشتنەکەدا باس لە ڕەوشی زیندانى بەرێز عەبدولا ئۆجەلان بکرێت کە ئەگەربێت و دیدارەکە بۆ ئەم باسە بێ هەر نەکرێ باشترە .

شایانى باسە لەیلا زانا لە مەڕاسمى سوێند خواردنی نوێنەرانی پارلمانی تورکیەدا ناوەڕکى سوێندەکەى گۆڕى بوو، هەر بۆیەش سوێندەکەى لە لایەن سەرۆکایەتى پەڕڵەمانەوە پەسند نەکرا، کە ئەوەش ڕەنگدانەوەیەکى  زۆرى  لە ڕاگەیاندنەکانەکانی تورکیە و جیهان و ناوچەدادا لێکەوتەوە .

لەیلا زانا ، لەدایکبووی ٣ی ئایاری ١٩٦١ لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، ژنە سیاسەتمەداری کورد کە بۆ ماوەی دە ساڵ بە ھۆی قسەکردن بە زمانی کوردی لە پەرڵمای تورکیە زیندانی کرا.

لەیلا زانا، ساڵی ١٩٩١ لە مەڕاسمی سوێند خواردن پەرڵمانی تورکیا، لە لەگەڵ شەش پەرڵەمانتاری دیکەی کورد بە کوردی سوێندیان خوارد. لەو مەراسمە کە لەیلا زانا ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستانی لە نێوچاوان و پرچی بەستبوو، بوو بە سەمبوولێکی کورد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.