ئەردۆغان: ئەمریکا لە سووریە خەریکی ئاژاوەگێڕی بە دژی ئێران، ڕووسیە و تورکیەیە

0
857

ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئامریکا لە سووریە دژبە ئێران، ڕووسیە و تورکیە خەریکی ئەنجامی کارگەلێکە، داوای لە ئامریکا کرد سووریە بەجێبهێڵێت.

ڕۆژی کورد: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە، ڕۆژی سێشەممە ٦ی فێبریە بەرامبەر لەگەڵ ۱۷ی ڕێبەندانی ۱۳۹٦، لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی دەسەڵاتداری AKP قسەی دەکرد، واشنگتۆنی تاوانبار کردووە کە لە سووریە دژبە ئانکارا، تاران و مۆسکۆ پڕۆژەگەلێکی هەیە.

ئەردۆغان لەم چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند، کە تورکیە دەیهەوێ مونبیج بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی خۆی و داوای لە ئامریکا کرد کە ناوچەکە چۆڵ بکات و لێی نەمێنێت.

هەروەها ئەردۆغان پێداگری لەسەر درێژەی چالاکییەکەی عەفرین و ئەدلەب کردەوە.

لەهەمان کاتدا، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ٦ی فێبرییە بەرامبەر بە ۱۷ی ڕێبەندانی ۱۳۹٦، لە ژێنێڤ داوای ئاگربەستێکی ۴حەوتوویی کردووە بۆ ئەوەی بتوانن یارمەتی مرۆیی خۆیان بگەیەننە ئەو ناوچانەی سووریە کە شەڕی تێدایە.

لێکۆڵەرانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەن لەمەڕ دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن حکومەتی سووریەوە بەرامبەر بە خەڵکی سێڤیل لەو ناوچانەی کە شەڕ بەردەوامە.

نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە قۆتایی ڕۆژهەڵات ڕوولە زیادبوونە، ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئەو ناوچە دەڵێن خواردن و دەرمانیان تەواو بووە.

لە باکووری ڕۆژئاوا، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی بەشار ئەسەد و دژبەرانی بەردەوامە لەکاتێکدا دژبەران ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی ڕووسیەیان خستنەخوارەوە شەڕکە تادێت قورستر دەبێت.

هێزەکانی یارمەتی دەڵێن نۆ کەس بەهۆی ئەو چەکە کیمیاییە ناتوانن بەباشی هەناسە بدەن، هەروەها دەڵێن کە سێ نەخۆشخانە لەو هێرشانەدا کراونەتە ئامانج.

ئەنجوومەنی دوکتورانی ئامریکایی_سووری، ڕێکخراوێکی خێرخوازی کە پشتیوانی لە نەخۆشخانەکان دەکات، ڕایگەیاند کە لە ئەدلەب بەڵگەکان نیشاندەری ئەوەن کە چەکی کۆلۆر بەکارهێنراوە.

ڕادی سەعد، ئەندامی گرووپی کڵاوخودی سپی(white helmet) بۆ چەکی کیمیایی کە لە ناوچەکانی هێزە دژبەرەکان چالاکە، دوو بەرمیل پڕلە گازی کیمیایی لەلایەن باڵەفڕێکەوە فڕێدراوەتە خوارێ بۆسەر خەڵکی سێڤیل.

کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور(ICRC)، کڵاوخودی سپی و ئەنجومەنی ڕێکخراوەکانی پاراستی تەندرووستی و دەرمانی ئامریکا(UOSSM) گوتیان: کەرەستەکانی تەندرووستی لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکان لەو هێرشانەدا خەسارەتیان پێگەیشتووە.

زۆر لە لێکۆڵەران لەو باوەڕەدان کە هێرشەکەی تورکیە بەبێ چرا سەوزی ڕووسیە یان ئێران نەبووە و لاوازکردنی کوردەکانی هاوپەیمانی ئامریکا لە خزمەتی ئێران، ڕووسیە و بەشار ئەسەد دایە.

(یەکینەکانی پاراستنی گەل)کوردی سووریە کە ئێستا کراونەتە ئامانج لەلایەن تورکیەوە، هاوپەیمانی ئامریکان. حەشیمەتی کوردانی دانیشتوویی سووریە نزیک بە سێ میلیون و نیوە. گرینگترین باسکی سەربازی کوردانی سووریە(یەکینەکانی پاراستنی گەلە) کە تورکیە ئەوان بە هاوپەیمانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەزانێت.

ئامادەکردنی: داوود حەیدەری

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.