ئەردۆغان: ئێمە لەگەڵ ڕووسیە و ئەمریکا ڕێککەوتووین و یەک هەنگاویش پاشەکشە ناکەین

0
889
Turkish-backed Free Syrian Army fighters are seen near Mount Barsaya, northeast of Afrin, Syria January 22,2018. REUTERS/Khalil Ashawi

ڕۆژی دووشەممە، شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە بەشداریی ١٥ ئەندامی خۆی، لەمەڕ دۆخی عەفرین لە کوردستانی ڕۆژاوا و هێرشی تورکیە بۆ سەر ئەو شوێنە لە کوردستان کۆبوونەوە، بەڵام ئەردۆغان دەڵێ، ئەوان ڕێککەوتنیان پێکەوە هەیە، کەواتە یەک هەنگاویش پاشەکشە ناکەن.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ژانویە/ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی ١٥ ئەندامی شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پشت دەرگا داخراوەکان لەمەڕ دۆخی عەفرین و هێرشی تورکیە بۆ سەر ئەو بەشە لە خاکی کوردستان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە لە لێدوانی خۆی لە ئانکارای پێتەختی ئەو وڵاتە، گوتی: “ئێمە لەگەڵ ئەو وڵاتانە ڕێککەوتنمان هەیە و یەک هەنگاویش پاشەکشە ناکەین”.

نوێنەری فەڕانسە، دوای کۆبوونەوەی نهێنیی عەفرین گوتی، “بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی عەفرین، لەو دانیشتنەدا، ئەو هێرشە و دۆخەکە، بەشێک لە گوتوبێژەکان بووە.”

دوای دانیشتنی ئەمڕۆی شۆڕای ئاسایش لەمەڕ عەفرین، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە گوتی، ئەو دڵنیایەکی تەواوی لە ڕووسیە وەرگرتووە بۆ ئەو هێرشە، ڕووسیە کە سەرەکیترین پشتیوانی ڕژیمی ئەسەدە، ئەسەدێک کە دوژمنی سەرڕەقی تورکیەیە.
ئەردۆغان، ڕۆژی دووشەممە لە ئانکارا لەمەڕ دانیشتنی شٶڕای ئاسایش لەمەڕ عەفرین گوتی: “ئێمە بە هیچ شێوەیەک، تەنانەت یەک هەنگاویش پاشەکشە ناکەین، ئێمە ڕێکەوتنێکمان لەگەڵ هاوڕێی نزیک و خۆشەویستمان، ڕووسیە هەیە”.

ئەردۆغان هەروەها گوتیشی: “ئێمە جلا لە ڕووسیە، لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ترمان و لەگەڵ ئەمریکاش لەوبارەوە ڕێکەوتنێکمان هەیە، کەواتە ناکشێینەوە”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕێکس تەیلرسۆن، باسی لەوەی کرد کە ئێمە حەز دەکەین لەگەڵ تورکیە و هێزەکانی تر لە عەفرین کار بکەین و هاواهەنگیمان هەبێ و گوتیشی: “چاو لێدەکەین بزانین چۆن دەتوانین ئەو دۆخە سەقامگیر بکەین و لەگەڵ تورکیەش بۆ دڵەڕاوکێ ڕەواکانیان لەمەڕ ئاسایشی وڵاتەکەیان، قسە دەکەین و ڕا دەگۆڕینەوە”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.