ئەدرۆغان داوای پشتیوانیی زۆرتری لە ناتۆ بۆ سەرکوت کردنی کوردەکان لە عەفرین کرد

0
864
10.03.2018, Türkei, Mersin: Recep Tayyip Erdogan, Präsident der Türkei, hält bei einer Kundgebung der Regierungspartei AKP vor einem Konterfei seiner selbst eine Rede. Erdogan hat die Nato kritisert, sein Land nicht bei dem Militäreinsatz gegen die kurdische YPG im Norden Syriens zu unterstützen. Foto: Kayhan Ozer/Presidency Press Service/dpa +++ dpa-Bildfunk +++

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان کە تا ئێستا بە کردەوە لە هەمبەر ورەی کورد لە عەفرین شکستی خواردووە، داوای لە ناتۆ کرد تا پشتیوانیی زیاتری بۆ سەرکوتی کوردەکان لە عەفرین و داگیرکردنی خاکەکەیان بکات.

ڕۆژی کورد: ئەردۆغان لە لێدوانی خۆی لە ڕۆژی شەممە 10ی مارس بەرانبەر بە 19ی ڕەشەمەی 1396ی هەتاوی، لە لێدوانی خۆیدا ڕوو لە ناتۆ گوتی: “هێی ناتۆ، ئێوە لە کوێن”.

ئەردۆغان وێڕای ئەوەی کە داوای لە ناتۆ کرد، یارمەتیەکی زیاتری بۆ هێرش بۆ سەر کوردەکان لە عەفرین بدەن، گوتیشی: “هەموو سووریە لە تیرۆریستەکان پاقژ دەکەینەوە و لەناویان دەبەین”.

ئەردۆغان و ڕژیمی تورک لە تورکیە، کوردەکان بە تیرۆریست دەناسن و ی.پ.گ بە هێزێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانی باکوور و هێزێکی تیرۆریستی دەناسن.

پێدەچێ ئەو داو ڕاشکاوانەیەی تورکیە لە ناتۆ دوای ئەوە هاتبێ کە عەڕەبەکانی هاوپەیمانی کوردەکان لە هێزەکانی سووریەی دێموکراتیک دا ڕایانگەیاندووە کە ١٧٠٠ کەس لە هێزەکانین بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ تیرۆریزمی تورک، دەنێرنە ناوچەی عەفرین.

ئەردۆغان گوتیشی: “تا ئێستا تورکیە لەسەر داواکاریی ناتۆ، هێزی ناردووە بۆ ئەفغانستان و سومالی و بالکان، کەواتە ئێستا سەرەی ناتۆیە بە هانای تورکیەوە بێت”.

تورکیە لە ٢٠ی ژانویەی ٢٠١٨ـەوە هێرش و دەستدرێژی بۆ سەر خاکی کوردستان لە عەفرینی دەست پێکردووە بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە سەرکەوتنێکی ئەوتۆ وەدەست بهێنێت.

بەپێی زانیاریەکان، تا ئێستا زیاتر لە ٨٩٠ کەسی سیڤیل کە ژن و منداڵێکی بەرچاویان لە ناو دایە، لەو دەستدرێژیەدا کوژراون و بریندار بوون.

ئێستا زۆربەی هێرشەکانی تورکیە لە عەفرین لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو دەڤەرە لە ئارا دایە و بە هەر دوو جۆری هەوایی و تۆپخانە، ناوچەکە لە ژێر ئاگر دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.