ئەحمەد شەهید: لە ساڵى ٢٠١٥ زۆرترین ژمارەى لە سێدارە دان لە ئێران دا تۆمار کراوە

0
1635

 ئەحمەد شەهید نوێنەرى مافى مرۆڤى ڕیکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دۆسیەى ئێران ە راپۆرتێکى ٢٢ لاپەرەى  مافى مرۆڤى لە ئێران دا بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان پێشکەش کرد.

لەو راپۆرتە دا هاتوە ئێران لە سالى ٢٠١٥ دا  ٩٦٦ تا ١٠٦٦ کەسی لە سێدارە داوە کە بە بەراورد لە گەڵ ١٠ ساڵى رابردوو زۆرترین ژمارە لە خۆ دەگرێت کە لە سێ مانگى کۆتاى دا بە لانى کەم رۆژانە ٤ کەس لە سێدارە دراوە.

ئەحمەد شەهید لە راپۆرتەکەى خۆى ئاماژە بە چەندین نمونەى پێشلکارى مافى مرۆڤ وەکو نەبونى مافى کەمینەکان و سەرکوتى بەهائیەکان و ئەشکەنجە دانى زیندانیان و زیندانى تاکە کەسی و زۆر بابەتى تر باس دەکات.

هەروەها لە بەشێکى ترى داوا لە ئێران دەکات کە لە سێدارە دانى مێرد منداڵان رابگرێت و هەروەها لە سێدارە دان و بەرد باران کردن لە نێو خەڵک دا قەدەغە بکات.

ئەو راپۆرتەى ئەحمەد شەهید بۆ دانیشتنىژمارەى سی و یەکى ئەنجومەنى مافى مرؤڤ ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان پێشکەش کرا جارێکى ترى جەختى لە سەر بارو دۆخى خرابى مافى مرۆڤ لە ئێران کرد.

شایانى باسە بە هاتنە سەر کارى حکومەتى روحانى بەردەوام بانگەشەى کرانەوەى ئێران و باشتر بوونى ڕەوشی مافى مرۆڤ دەکەن لە حاڵێک دا هەموو راپۆرتە نێوخۆى و نێونەتەوەىەکان باس لە خرابتر بوونى مافى مرۆڤ دەکەن. کە ئەوە دەسەلمێنآ ئێران وەکو سیتمێکى دیکاتۆر کرانەوە یا گوڕانى تێدا مومکین نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.