ئەحمەد تورک، بە هۆی دۆخی نالەباری ساغڵەمی، رەوانەی نەخۆشخانە کرا

0
1013

ڕۆژی کورد: ئەحمەد تورک، سیاسەتوانی کورد و سەرۆکی هاوبەشی شارەوانیی ماردین، ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی گرژیی دۆخی ساغڵەمی، ڕەوانەی کلینیکی پزشکیی زانکۆی فورات کراوە.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی نزیک لە پارتی کرێکاران، ئەحمەد تورک ئێستا جیا لە هەبوونی کێشەی دڵ، چاوی ڕاستیشی توشی کێشە بووە و پێوستی بە پێڕاگەیشتنی پزشکی هەیە.

ماوەیەک بەر لە ئێستا، پزشکی یاسایی تورکیە، لەمەڕ دۆخی ساغڵەمیی ئەحمەد تورک، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردبۆوە و تێیدا جەخت کرابۆوە کە دەبێ بە زووترین کات لە بەندیخانە ئازاد بکرێت.

ئەحمەد تورک، ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەلایەن دەوڵەتی تورک، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.

ئەحەمد تورک تەمەنی ٧٤ ساڵانە و ماوەیەکی زۆرە توشی نەخۆشیی دڵ بووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت