ئێران پەردەی لە سەر پایەگایەکی نوێی مووشەکی هەڵدایەوە 

0
905

تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتیی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، وێنەگەلی بنکەیەکی مووشەکیی ئێرانی بڵاو کردنەوە کە لەوە پێشتر شاراوە بووە. پەردە لادان لە سەر ئەو بنکە مووشەکییە هاوکاتە لەگەڵ  کێشمەکێشی ئێران و عەرەبستانی سعوودی و هەروەها کێشەکانی نێوان ئامریکا و ئێران لە سەر تاقیکردنەوە مووشەکەکییەکان، کە لە ئارا دایە.

لەو وێنانەی کە تەلڤیزیۆنی کۆماری ئیسلای بڵاوی کردوونەتەوە، عەلی لاریجانی، سەرۆکی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی ئێران دەردەکەوێ کە سەردانی ئەو بنکەیەی سەر بە سوپای پاسدارانی کردووە. لەو بنکەیە دا مووشەکی جۆری “عماد” بە کارایی دوورهاوێژی زیاتر لە   ١٧٠٠ کیلۆمەتر بەرچاو کەوتووە.

مانگی ئۆکتۆبری ساڵی رابردوو، ئیران یەکێک لەو مووشەکانەی بە سەرکەوتنەوە تاقی کردبۆوە. تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکە، لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە توندی مەحکوم کرابوو و ئەوە بە پێشێل کردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش لێکدرابۆوە کە بە پێی ئەو بڕیارە هەرجۆرە تاقیکردنەوە و بەرهەم‌ ‌هێنانی مووشەک بالستیک لە ئێران قەدەغە کردابوو.

عەلی لاریجانی، هەر ئەمڕۆ و لە کاتی سەردانی ئەو بنکە مووشەکییە دا بەڵێنی داوە کە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران، لە کاتی پێداچوونەوە بە پڕۆژەی شەشەمی فراوانکرن و پەرەپێدانی دەوڵەت، پشتیوانی لە پەرەپێدانی توانای مووشەکیی ئێرانیش دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت