ئێران و چین لە ساڵی ٢٠١٤دا زۆرترین حاڵەتی ئێعدامیان هەبووە

0
658

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئیتالیایی لە ساڵی رابردووی زاینیدا زیاتر لە ٣٥٠٠ کەس لە ٢٢ وڵاتی جیهان ئیعدام کراون کە لە نێوان ئەم وڵاتانەدا تەنیا لە ئێران ٨٠٠ کەس لەسێدارە دراوە.

لە راپۆرتی رێکخراوی “نسونو توچینی کاینو”ی ئیتالیا، هاتووە لە ساڵی ٢٠١٤ی زایینی لە وڵاتانی چین، ئێران و عەرەبستان زۆرترین رێژەی سێدارەدانەکان بەڕێوە چووە.

بەپێی راپۆرتی ئەو رێکخراوەیە کە لە پێناو لابردنی حوکمی سێدارەدان لە سەرتاسەری جیهان چالاکی دەکات، لەسەدا ٦٧ ی ئێعدامەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە دەکاتە دوو هەزار و ٤٠٠ کەس لەچین و لەئێرانیش کە ٨٠٠ کەس بووە بەڕێوە چووە.

لەوڵاتی عەرەبستانی سعوودیش لە ٢٠١٤دا ، ٨٨ کەس لە سێدارە دراون.

ئاماری ئەم ناوەندە مافی مرۆڤییە دەرخەی ئەوەیە کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥دا، لە وڵاتی چین حوکمی سێدارەی لانیکەم ١٢٠٠ کەس، لەئێران ٦٥٧ کەس و پاکستان ١٧٤ کەس، بەڕێوە چووە.

پێشتریش لەم پەیوەندییەدا رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو کە رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاویدا، حوکمی ٦٩٤ کەسی بەڕێوەبردووە کە ٣٩ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون و ٤ زیندانی سیاسیی کوردیش لە نێوان لە سێدارە دراوەکاندا بوون.

ئاماری پێشلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا نیسبەت بە ٣ مانگی بەهاری ساڵی رابردوو کە ٤١٠ حاڵەت بوو، ٢٦% بەرز بوونەوەی بە خۆوە بینیوە.

زیاد بوونی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران لە حاڵێکدایە کە دوو ساڵ پێشتر، حەسەن روحانی بە دروشمی باشتر بوونی مافی مرۆڤ لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران کورسی سەرکۆماری بە دەست هێنا.

پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە توندی رووی لە بەرز بوونەوە بووە و نیگەرانی و هوشداری ناوەندەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.