ئێران و پ ک ک دەیانەوێ بەشداری لە شەڕی رزگاری مووسڵدا بکەن

0
607

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ئێران بە نیازە بەشداری لە شەڕی ڕزگاری مووسڵدا بکا و بۆ ئەوەش هێزێکی زۆری ئامادە کردووە و دەیەوێ شان بە شانی حەشدی شەعبی لە پرۆسەی رزگای مووسڵدا بەشداری بکا.

بەپێى هەواڵێکى (بى.تى.ئێڵ نیوز) کە لە ماڵپەڕی ڕەسمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، ئێران لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان هێزێکى ئامادە کردووە بۆ بەشداریکردن لە شەڕى مووسڵ و حکوومەتى عێراقیش لەو کارەى ئێران ئاگادارە و خۆى بێدەنگ کردووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن سوپای ئێران هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە لە دەڤەری گەرمیان و بە ئاگاداریی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان جێگیر کردووە،

“شێخ جەعفەر شێخ مستەفا”، لەمبارەوە بۆ سایتی (باسنیوز) رایگەیاند، کە خۆی هێزەکەی لە ناوچەکە بینیوە و ژمارەی ھێزەکەش زۆر بووە و پێشیوایە هێزە ئێرانییەکە بە ئاگاداریی یەکێتی لەو سنوورە جێگیرکراون.
ئەحمەد رەزا پووردەستان فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران، ئەمرۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاندبوو کە هێزەکانیان لە ئامادەباشی تەواو دان و تا 40 کیلۆمیتری لەدەرەوەی سنوورەکانی ئێران لەژێر چاودێری ئەوان دایە و هەر هێرشێک بە تووندترین شێوە وەڵام دەدەنەوە.

لە لایەکیتر  بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوانیش نیازی ئەوەیان هەیە بەشداری لە شەڕی  رزگاری مووسڵدا بکەن و هیزەکانیان بۆ ئەو شەڕە لە ئامادەباشی تەواو دان.

 عەگید کەلاری فه‌رمانده‌ی‌ پ ک ک له‌ شنگال ڕایگەیاندووە: چوار هه‌زار گه‌ریلا بۆ بەشداری لە گرتنەوەی مووسڵ ئامادە کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.