ئێران و حیزبووڵا دوو لایەنی سەرەکی ئاگربەستی قامیشلو بوون

0
715

هونەر ئەحمەد، ڕۆژنامەوان و هەواڵدەری، ڕووداو لە لاپەڕەی فەیسبووکیی خۆیدا دەنووسێ

ئاگر بەستی قامیشلۆ بە ئامادەبوونی ئەم کەسانە راگەیەنرا .

١- جەمیل بایک . هاوسەرۆکی کەجەکە
٢- وەفدێکی باڵای ئێرانی .
٣-بوثەینە شەعبان راوێژکاری سیاسی و راگەیاندنی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد .
٤- حاجی کەسێکی دیاری حزب الله ی لوبنانی .

بەڵام من نازانم کورد لە رۆژئاوای کوردستان بۆچی ناوێرن دەست بۆ پەیکەرەکانی حافز ئەسەد ببەن و بیروخێنن .
مەخابن لە رۆژئاوای کوردستان رێگە نادە بێشمەرگەی رۆژئاوای لێ جێگیر بکرێت بەڵام ئاساییە هێزەکانی بەعس و حیزب الله ی ئێرانی تێدابێت .

هەروەها نووسەری کوردی کوردستانی خۆرهەڵات، عومەر فارووقی لە دیواری فەیسبووکیی خۆیدا، باس لە ڕێگریی ئاسایشی ساڵح موسلیم لە ڕاگواستنی نەخۆشەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا بۆ کوردستانی باشوور دەکا و دەڵێ:

دەک خەجاڵەت بن و ڕووتان ڕەش بێت.
له قامیشلوو شەڕیان کردووە و به فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەرگای سنوور ونەخۆشخانەکانی هەرێمم ئاماده باشن …بەڵام ئاسایشی ساڵح ناموسلیم خۆی ڕێگای دەربازبوونی به برینداران گرتووه وئیزنی هاتنیان پێ نادات بێنه باشوور ….لەولاش میدیای چەواشەکار وبه کرێگیراوی تەیار کردووه که فوو بکەن به کەڕه نا وشەیپووردا وبڵێن حکومەتی باشوور ڕێگای بریندارانی قامیشلوو نادات؟
جا بزانن حیزبایه تی وگه لفروشی چلون به گیان وزیانی برینداران ولی قه واماواان بو به ر جه وه ندی حیزبی ونوکه ری به غدا وبه ششار ورووسیه کایه ده که ن ؟ بویه هه موئان ئاگاداربن که ئه مه پیلان وده سیسه ی نه یاران وگەل فرۆشانه بۆ دژایه تی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی پارەی خۆفرۆشی وعەمیلیی (بەکرێگیراوی) بەغدا و شامی شەریف و ڕووسیەی ڕووسیا

qamishqamish2

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.