ئێران و تورکیە: دژایەتی خۆیان سەبارەت بە دابەش کردنی سنوورەکانی ناوچەکە دەربڕی

0
930

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و، تورکیە، دژایەتی خۆیان سەبارەت بە گۆڕینی سنوورەکانی ناوچەکە دەربڕی.
ئەمە لە کاتێک دایە کە گەڵاڵەیەک سەبارەت بە دابەش کردنی عێراق و سووریە لە ئارا دایە.
بە پێی ڕاپۆرتە هەواڵنێرییەکان، مەحموودی واعزی، وەزیری پێوەندی و (فناوری) ئیتلاعاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ وەزیری کولتوری و تووریستی تورکیە چاوپێکەوتنێکی ئەنجام دا و ڕایگەیاند، ئێران و تورکیە سەبارەت بە دابەشکردنی ناوچەکەو گۆڕینی سنوورەکان و، دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەوە دژایەتی خۆیان نیشان دەدەن و ئیزنی پێ نادەن.
ئەم وەزیرەی ڕێژیمە هەروەها ڕایگەیاند: لە دوای سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی کە لە ناوچەکەدا ڕووی دا، ئەو وڵاتانای کە بەرژەوەندییەکانیان کەوتە مەترسییەوە، هەوڵیان دا لە گەڵی ڕووبەڕوو ببنەوە.
ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئەو خۆپێشاندانانەی کە بە بەهاری عەرەبی ناسراوە، بە بیداری ئیسلامی ناو دەبا.
ئەمە لە کاتێک دایە کە لە دوای بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕێفراندۆم لە کوردستان بۆ سەربەخۆیی، کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە ئیزن نادا ئیسرائیلێکی دیکە لە کوردستان بێتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.