ئێران هەڕەشەی چوونە دەر لە ڕێکەوتننامەی (ئێن پی تی) دەکات لە ئەگەری بێ بەڵێنی ئامریکادا بەرامبەر بە ڕێکەوتننامەی ناوکیی ئەو وڵاتە.

0
580

عەلی شەمخانی، سەرۆکی شۆرایی تەناهیی نەتەوەیی ئێران دەڵێ ئەگەر ئامریکا لەسەر بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێکەوتننامەی بەرجامدا نەمێنێتەوە ئەوە ئێرانیش بژاردەیی دیکەی لەبەر دەستدا دەبێت وەک دەرچوون لە پەیماننامەی (ئێن پی تی).

ڕۆژی کورد: سەرۆکی شۆرایی تەناهیی نەتەوەیی ئێران لە بەرەبەری سەردانی بۆ ڕووسیە سەبارەت بە بەشداری کردنی لە نۆهەمین کۆنفرانسی بەرپرسانی تەناهیی وڵاتانی پێنج قاڕەیی دونیا گوتی: وڵاتەکەی پەچەکرداری سەرسووڕ هێنەری لەبەردەستدایە لەئەگەری دەرچوونی ئامریکا لە ڕێکەوتننامەی ناوکیی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا ڕایگەیاند کە ئەگەری زۆری هەیە بەمزووانە لەگەڵ ماکڕۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە سەبارەت بە ڕێکەوتنامەی ناوکیی ئێران لەسەر هێندێک ئاڵووگۆڕی بنەڕەتی بگەنە ئەنجام.

هەروەها تڕامپ هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە ئەگەر ئێران لەسەرڕاوە چالاکییە ناوکییەکانی دەست پێبکاتەوە ئەوە ڕووبەڕوویی زۆر کێشەی گەورەتر دەبێتەوە.

دۆناڵد تڕامپ ڕۆژی سێشەممە هەروەها گوتی: ئەگە ئێران بیهەوێ هەڕەشە لە ئامریکا بکات، خەسارگەلێکی ئێجگار گەورە بەخۆیەوە دەبینێت کە هەتا ئێستا هیچ وڵاتێک بەخۆیەوە نەدیووە.

سەرۆکی شۆرایی تەناهیی نەتەوەیی ئێران سەبارەت بە دەرچوونی ئەو وڵاتە لە پەیماننامەی (ان پی تی) یان هەمان ڕێکخراوی ڕێگری کردن لە درووستکردنی چەکی ناوکیی گوتی: بەپێی یاساکانی ڕێکخراویی جیهانی (ان پی تی) هەر وڵاتێک ئەگەر بزانێت کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کەوتووەتە مەترسییەوە ئەوە زۆر بە سانایی دەتوانی لەو پەیماننامەیە بێتە دەرەوە، کە ئەوەش بۆ خۆی بژاردەیەکی کۆماری ئیسلامییە.

شەمخانی هەروەها گوتی: ئێران توانایی تەواوی هەیە بۆ سەرلەنوێ دەست پێکردنەوەی درووستکردنی چەکی ناوکیی. شەمخانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە هەڵوێستی یەکیەتی ئەوروپا بۆ هێشتنەوەی ڕێکەوتنامەی ناوکیی ئێران کرد و گوتی کە ئەمە جێگەی خۆشحاڵییە، بەڵام لەبەرامبەریشدا گوتی ئێران هیچکاتێ ئیزنی دەربازکردنی هێڵی سوور نادات بە هیچ وڵاتێک.

سەرۆک کۆماری ئامریکا دەڵێ، سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی بەرنامەیی ناوکیی لەلایەن ئێرانەوە کارێکی هەروائاسان نییە. تڕامپ هەروەها گوتی: لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەڕانسە بە شێوەیەکی زۆر باش سەبارەت بە بەرنامەکانی ئێران وتووێژیان کردووە.
بەوتەی تڕامپ، سەرۆکی هەردوو وڵات دەیانهەوێ ئەو شێوەکارە درێژە پێبدەن، بەڵام ئەو شێوە کارە دەبێ سووربن لەسەری تاوەکوو بە ئەنجام دەگات.

دوناڵد تڕامپ دەبێ تا ڕۆژی ۱۲ی مەی واتا تا وەکوو ڕۆژی ۲۲ی بانەمەڕ بڕیاری خۆی سەبارەت بە درێژ کردنەوە یانژی کۆتایهێنان بە ڕێکەوتننامەی ناوکیی لەگەڵ ئێراندا بدات.
پێشتر تڕامپ هەڕەشەیی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر ئاڵووگۆڕی پێویست لە ڕێکەوتنامەکەدا نەکرێ ئەوە ئامریکا لەو ڕێکەوتنە دەردەچێت.

ڕێکەوتننامەی دژبە زۆربوونی چەکی ناوکیی، یان هەمان (ان پی تی) لەسەردەمی شەڕی سارددا لە ساڵی ۱۹٦٨ لەنێوان چەند وڵاتێکدا واژۆکرا. ئەم ڕێکەوتننامەیە وڵاتانی بۆ دوو بەش دابەش کرد، وڵاتانێک کە خاوەنی چەکی ناوکیین و وڵاتانێک کە چەکی ناوەکییان نییە.

وڵاتانێک کە خاوەنی چەکی ناوەکین کە پێش لە ساڵی ۱۹٦۷ی زایینی بەرامبەربە ۱۳٤۷ توانایی دەست پێڕاگەیشتنیان هەبووە، ئەم وڵاتانەن: چین، فەڕانسە، ڕووسیە، ئینگلیس و ئامریکا، کە هەر ئەمانە بۆ خۆیان ئەندامی هەمیشەیی شۆرایی تەناهیی نەتەوەیەکگرتووەکانن و بە شێوەی ڕەسمی خاوەنی چەکی ناوەکین.

هەتا ئێستا ۱٨٨ وڵات لە دونیادا واژۆی ئەو ڕێکەوتنامەیەیی کردووە. هێند، پاکستان و ئیسڕائیل تاکوو ئێستا ئامادەنەبوون کە واژۆیی ئەو ڕێکەوتنامەیە بکەن. کۆریایی باکووریش کە دوای لەژێرپێ نانی یاسای ئەو ڕێکەوتنە لە کۆتاییدا لەو چوارچێوەیە دەرچوو.

هەربەپێی یاساکانی (ان پی تی) وڵاتانێک کە خاوەنی چەکی ناوەکین بۆیان نییە کە بە هیچ شێوەیەک هاوکاریی ئەو وڵاتانە بکەن کە چەکی ناوەکیان نییە و بیانهەوێ فێریان بکەن بۆ درووستکردنی ئەو شێوە چەکانە، هرچەندە یاساییەکیش لەبەرامبەردا هەیە بۆ وڵاتانێ کە چەکی ناوەکییان نیە دەتوانن دەستیان بە تێکنۆلۆژی ناوکیی ئاشتیخوازانە ڕابگات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.