ئێران دەڵێ بەشی یەکەمى سیستمى موشەکى ئس ٣٠٠ لە روسیە وەرگرت

0
919

حسێن جابرى ئەنسارى وتە بێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕۆژى دوشەممە ١١ى ئەم مانگە بە هەواڵنێرى ڕادیۆ تەلەفزیونى ئێرانى ڕاگەیاند کە “هەروەکو پێشتر گوتمان ڕێککەوتنى نوێ سەبارەت بە و گرێبەستە دواخراوە کراوە و ئێستا خەریکە جێ بە جێ دەکرێ .”

ماڵپەڕیهەولنێرانى گەنجى ئێرانیش کە نزیکە لە سوپاى پاسداران لە هەواڵێکدا کە لە زارى هاووڵاتیەک گواستوویەتیەوە دەڵى ، هەندێک شت لە بەندەرى ئەنزەلى گواستراوەتەوە کە وەک سیتستەمى موشەکى ئێس ٣٠٠ دەچێ.

تا ئێستا بەرپرسانى ڕوسیە بە شێوەیەکى ئاشکرا باسیان لە گواستنەوەى ئەو موشەکانە بۆ ئێرانیان نەکردوە بەڵام ئەوانیش هەر باس لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەو باروەوە دەکەن .

شایانى باسە موشەکى ئێس ٣٠٠ دەتوانێ فڕۆکەکان لە دوورى مەودای ١٥٠ کیلۆمەتری بپێکى و هەروەها لە یەک کاتدا وەڵامى ١٠٠ هێرشی جیاى ئاسمانى بداتەوە.

ئەمریکاو ئسرائیل دژبەرانى سەرەکى گواستنەوەى ئەو سیستمە موشەکیانەن بۆ ئێران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.