ئێران داواى لە تێلگرام کرد تا سێرڤەرەکانى بۆ ناو خۆى ئێران بگوازتەوە

0
528

رزا تەقى پور ئەندامى شۆراى دونیاى مەجازى داواى لە تێگرام کرد تا سێرڤێرەکانى بگوازتەوە بۆ ناو خۆى ئێران تەقى پور سەرەتا هۆکارى ئەو داوایەى خۆى کەم کردنەوەى تێچوەکانى تێلگرام ڕاگەیاند بەلام هەر درێژەى وتەکەى خۆی دا ئاماژەى پێدا کە تێلگرام زانیارى لە سەر بەکارهێنەرانى خۆى لە ئێران بە ناوەندەکانى ئێران ڕابگەینێت.

تۆڕە کۆمەلایەتییەکان لە ئێران قەدەغەن و خەڵک بۆ بەکارهێنانیان ڕێگەى جیاواز بەکار دێنێت و ئەوە لە حاڵێک دایە کە بەرپرسانى دەوڵەتى و ڕیبەرى ئێران خاوەن ئەکاونتى خۆیانن لەو تۆرە کۆمەلایەتیانە و ڕۆژانە ئاپدیت دەکرێن .

شایانى باسە حکومەتى ئێران بە دەست بەسەرداگرتنى دونیاى مەجازى بەردەوام بە دواى بەرتەسک کردنەوە و نەهێشتنى ئازادی خەڵک بۆ کەڵک وەرگرتن لە تۆرە کۆمەڵاتییەکان کارى کردوە. داوا کردن لە تێلگرامیش بۆ دەست بە سەرگرتنى ئەو کۆمپانیایە تا خەڵک کەڵک لەو تۆڕە وەرنەگرێت بۆ  شۆڕش بەسەر ڕێژمى ئێران. داخستنى تۆڕەکانى پەیوەندىداربە حیزبی دێمۆکراتى کوردستانى ئێرانیش لە سالى رابردوو لە سۆنگەیەوە دێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.