ئێران جارێکی تر مەسعوود بارزانی بانگهێشت کردەوە

0
1192

ڕۆژی کورد: مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی باشوور، وێڕای شاندی هاوڕێی، له‌ په‌راوێزی به‌شداریكردنی له‌ كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاساییش، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاوپیکەوتنی کردووە.

لەو چاوپێکەوتنەدا، محەممەدجەاد زەریف، جارێکی تر مەسعوود بارزانی بانگهێشت کردۆتەوە تا سەردانی ئێران بکات.

هێمن هەورامی، راوێژکاری بارزانی و ئەندامی شاندی بارزانی بۆ میونشن، بە زنار شینۆ نێردراوی رووداو لە کۆنفرانسی میونشنی ڕاگەیاندووە: “کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوەیەکی زۆر باش بوو و لە کۆبوونەوەکەدا جەواد زەریف داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد لەکاتی گونجاو و بەشێوەی رەسمی سەردانی ئێران بکات”.

داواکەی زەریف لە بارزانی لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوو چەندجارێک ئێران داوای لە بارزانی کردووە سەردانی ئەو وڵاتە بکات بەڵام تاوەکو ئێستا بە هۆکارێکی نادیار ئەو سەردانە ئەنجام نەدراوە.

ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی وڵاتی ئێران، شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی، سەردانی کۆماری ئیسلامیان کردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت