ئێران بە ئاشکرا هەڕەشەی کوشتنی لە هاونیشتمانیانی سەر سنوورەکان کرد

0
560

بە پێی زانیارییەکان ەنگی سەرسنووری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، هەندێ ڕێنمایی بەرەوڕووی هاووڵاتیانی ئەو ناوچە سنوورییە بڵاو کردۆتەوە و دەشڵێ لادان لەو ڕێنماییانە ئاکامی قوورسی لێدەکەوێتەوە.

ئەو هەنگاوەی هێزەکانی سپای پاسداران، سەرەتاکانی ئەو حەوتوویە، لە ڕێگا سنوورییەکانی گوندی “دەرەکێ”ی سەربە بەخشی هەورامانی تەخت جێبەجێ کراوە.

هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەی ئەوەیشیان کردووە کە سەرپێچی لە بڕیارەکان، ئاکامی گیانیی بەدواوە دەبێ و سەرپێچی‏کاران خۆیان بەرپرسیار دەبن بەرانبەر دەرئەنجامەکانی.

شایانی ئاماژەیە کە بە پێی زانیارییەکان لەو ناوچەیەوە، نێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوو، پێشنوێژی ئەو گوندە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە و فەرمانی پێداوە کە لە  نوێژی هەینییدا، خەڵکی لە قەدەغە بوونی هاتوچۆی سەرسنوورەکان ئاگادار بکاتەوە و ڕێنماییەکان ڕابگەیێنێت.

فەرماندەی سپای پارێزگای سنە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سپای کوردستان بە هاوکاریی چەند دامودەزگایەکی تر و لە ڕۆژانی داهاتوودا، بازاڕچەکان دەکاتەوە تاکوو خەڵک لەم ڕێگایەوە بژیوی ژیانیان دابین بکرێت.

شایانی ئاماژەیە کە تەنیا ڕێگای داهات و دابین کردنی بژیوی ژیانی هاووڵاتیان، کۆڵبەری و هاوردە کردنی کاڵا قاچاغەکانە لە نێوان سنووری باشوور و خۆرهەڵاتی کوردستان.

بە گوێرەی شایەتەکان، لە دوای دەست پێکردنەوەی چالاکی سەربازی لە لایەن حیزبەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان و چوونەوە بۆ ناوچە سنوورییەکان، زەبر و زەنگی ڕژێم لەسەر ناوچە سنوورییەکان و خەڵکانی ئەو شوێنانە زیادی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.