ئیمام جومعەکانى ئێران بە دژى فێر بونى زمانى ئینگلیزى خوتبەیان خوێند

0
954

دواى ئەوەى خامنەى ڕێبەرى ئێران لە وتەکانى خۆى دا رەخنەى لە فێر بونى زمانى ئینگلیسی گرت و باسی لە بڵاوبونەوەى نا تەندروستى ئەو زمانەى کرد ئەمڕۆ ئیمام جومعەکانى شارەکانى ئێران ڕەخنەیان لە فێر بونى زمانى ئینگلیزى گرت و داواى پێشگیرى لە بڵاو بونەوە کەلتورى بیانى و ڕۆژئاواییان کرد.

محەمەد مهدى حسینى هەمەدانى ئیمام جومعەى کەرەج لە خوتبەکانى دا ئاماژەى پێدا کە داگیرکەرى جیهانى بە دواى بڵاو کردنەوەى کەلتورى خۆیەتى لە ڕێگەى ئینترنت و فێر کردنى زمانى بیانى.

مهدى قرەیشى و ئیمام جومعەى شیعەیانى ورمێ لە وتەکانى دا ئاماژەى بە داخوازى زۆرى خەلک بۆ فێر بونى زمانى ئینگلیزى دەبێتە هۆى بڵاو بونەوەى کەلتورى بیانى هەر بۆیەش دەبێ پێشی پێ بگیرێ

شایانى باسە لە زۆربەى شارەکان وتەى لەم شێوەو لەلایەن ئیمام جومعەکانى شارەکان گوترانەتەوە. روحانی سەرۆک کۆمار بە دواى وتەکانى ڕێبەر دەستەیەکى بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتەدا لە وەزارەتى پەروەردە دروست کردوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.