ئیمارات پەردەی لەسەر هەوڵێکی تیرۆریستیی تری ئێران هەڵدایەوە

0
625

هێزە سەربازیەکانی ئیمارات توانیان دەست بە سەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بگرن کە بەمەبەستی کردەوەی تیرۆریستی بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی یەمەن نێردابوو.

ڕۆژی کورد: ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی ئیمارات “وام” ڕایگەیاند، یەکەیەکی دژە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیمارات، توانیان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیی ئێران بە ناوی “قاسف ۱” کە بە مەبەستی کردەوەی تیرۆیستی بۆ سەر خاکی یەمەن نێردرابوو، لە کۆنتڕۆڵی هێزە تیرۆریستییەکانی ئێران در بهێنن و دەستی بە سەردا بگرن.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە هەڵگری مادەیی تەقینەوە بووە و ویستوویەتی لە هێزە سەربازییەکانی یەمەنی عەرەبی نزیک ببێتەوە و لە نێو ئەو هێزانەدا بتەقێتەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە لایەن یەکەیەکی هێزەکانی دژە فڕۆکەی ئیماراتەوە دەستی بەسەردا گیراوە، پاش نیشتنەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لە لایەن پسپۆڕە سەربازییەکانی ئیمارات بە وردی پشکنینی بۆ کراو، هێزەکانی ئیمارات ئاشکرایان کرد کە ئەو فڕۆکەیە هەڵگری مادەی تەقینەوەیە و بە مەبەستیی کردەوەی تیرۆریستی تەیار کراوە.

بەپێی ئەو هەواڵە، هێزەکانی یەمەن کە لە لایەن بەرەیی یەکگرتوویی عەرەبییەوە پاڵپشتییان لێوە دەکرێت، لە کەنارەکانی ڕۆژئاوایی یەمەن جێگر کراون، بەرەیی یەکگرتوویی عەرەبیی بۆ پاڵپشتی کردن لە حکوومەتیی یەمەن، بە ڕێبەرایەتیی عەرەبستان سعودی لە بەرانگار و ڕووبەڕوو بوونەوەکانی دژ بە ڕژیمی ئێران بەردەوامە و ئێران بە مەترسی بۆ سەر ناوچەکە و بەتایبەتیە یەمەن دەزانن.

جێگای ئاماژەیە کە بەرەیی یەکگرتووی عەرەبی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستان سعودی ڕایگەیاند، چەند ڕۆژ پێش نها فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی میلیشیا حوسییەکان کە گرووپێکی سەر بە ڕژیمی ئێرانە، لە ئاسمانی عەرەبستانی سعودی سووڕاوەتەوە، هێزەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە ئەو فڕۆکەیەش بتەقێننەوە، فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکە هەوڵی کردەوەی تیرۆریستی بووە و بەمەبەستی تەقاندنەوەی فڕۆکەخانەی “ئابها”ـی عەرەبستان سعودی لە باشووریی ئەو وڵاتە بووە.

هەر وەکوو ناوەندی ڕۆژی کورد لە هەاڵێکی پێشووتری خۆیدا ئاماژەی پێ کردووه، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٦ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۱۷ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، بەرپرسی یەکینەکانی دژە هێرشە ئاسمانییەکانی عەرەبستانی سعودی ڕایاگەیاند، میلیشیا حوسییەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران مووشەکێکی بالستیکیان ڕووانەی شاری “نێجران” کردووە کە لە ئاسمانی ئەو شارە لە لایەن یەکینەکانی دژە هێرشە ئاسمانییەکانی پاتشای عەرەبستانی سعودی، تەقێندرایەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.