ئیتلاعاتی سه‌قز هاووڵاتیه‌كی كوردی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد

0
860

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی،هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سەقز، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی” ڕەحیم عەلایی” تەمەن ٥٤ساڵە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرد.

پێشتریش، ناوبراو بە تۆمەتی پەیوەندیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر و بۆ ماوەی ساڵ نیوێک لە زیندان دابووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم لە شاری سەقز ئامادە نین زانیاری لەسەر شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بدەن و تا ئێستاش نادیارە لە کوێ ڕاگیراوە و لە چ دۆخیطک دایە و  تەنانەت کاتێک بنەماڵەکەی سەردانی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەکەن بۆ ئاگاداربوون لە سەر بارودۆخ و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بەرپرسانی قەزایی ئەو شارە دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە ئەستۆنەگرتووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کردنی ڕەحیم عەلایی ڕوون نیە و هیچ هەواڵێک لەشوێنی ڕاگیرانی و دۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.