ئۆپیک گەیشتە ڕێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت

0
895

وڵاتانی ئۆپیک گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و بەپێی ڕێککەوتنەکە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ڕۆژانە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار بۆشكه‌ کەمدەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ى نوامبری ٢٠١٦ لەگەڵ دەستپێکردن و بەردەوامى کۆبوونەوەی وڵاتانی بەشدار لە ئۆپیک نرخى نەوت بە ڕێژەى بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆى وڵاتانی ئۆپێک لە ڤییەن بۆ سنوردارکردنى هەناردەى نەوت بوو بۆ بازاڕەکانى جیهان، بۆ ئەوەى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرزبێتەوە.

پێشتریش ئاژانسەکانى هەواڵ ئەوەیان بڵاوکردەوە لە نێوان سێ بەرهەمهێنەری گەورەی نەوت کە سه‌عودیە و عێراق و ئێرانن جیاوازى بۆچوون هەیە و ئێران و عێراق سورن لەسەر زیادکردنى هەناردەى نەوت بەبیانوى جیاجیاوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت