ڕۆژی کورد: ئۆرکێستر فیلارمونیکی کوردستان که دوێنێ شه‌و له تاران و به ئاماده‌یی هه‌زاران که‌س بەڕێوه چوو و تێیدا ئه‌م چه‌ند ئاوازە پێشکه‌ش کرا.
ئاوازەکان بریتی بوون لە: چه‌ند ملۆدییهک له شۆستاکۆڤیچ، ملۆدی کاناریز له لۆلی، مه‌لی ئه‌وین له مه‌هه‌دی ئه‌حمه‌دی، لانک له کوهیار په‌یک، نازت بێ فۆلکلۆری کوردی، بۆی دێنم فۆلکلۆری کوردی، زامی ئیلام له فه‌ردین خه‌لعه‌تبه‌ری، په‌پووله‌ی ئازادی له یوسف زه‌مانی و گۆرانی های بێنن فۆلکلۆری کوردی.”
بەپێی هەواڵی هاژە، له‌م کۆنسێرته‌دا داریوش گوده‌رزی و هانا کامکار گۆڕانییهکانیان پێشکه‌ش کرد.
لەو کۆنسێرتەدا ئه‌رسه‌لان کامکار دوای بیستنی ملۆدییه‌کانی ئۆرکێستر فیلارمونیکی کوردستان، به هۆی خۆشحاڵیی زۆره‌وه ده‌ستی به گریان کرد.