ئوروپا داوای ئاگربەستی خێرا لە تورکیە دەکات

0
659

فێدریکا مۆگێرینی، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ، لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەش لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا، داوای کرد “خێرا” ئاگر بەست لە نێوان دوو لایەنی شەڕ لە باکووری کوردستان ڕابگەیەنرێت.

ناوبروا لە میانەی لێدوانەکەی ئەوڕۆ دووشەممە لە ئانکارای تورکیەدا گوتی:  ئێمە داوای ئاگربەستێکی خێرا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە دەکەین و بە توندیش هەموو جۆرە تووندوتیژییەکمەحکووم دەکەین؛

هەروەها یوهاننێس هاهن، کومیسێری بەرپرسیار لە بەرفراوانکردنی یەکێتیی ئەورووپاش ئاماژەئی بەوە دا کێشە و ئاڵۆزییەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەرێمەکە دادەنێن و ئامادەیی یەکێتییەکەشی بۆ یارمەتیدانی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕاگەیاند.

ناوبراو ئامادەیی خۆیانی بۆ دەستپێشخەری لەمەڕ دەست پێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی ڕاگەیاند و گوتی: “ئێمە بە دڵەوە ئامادەین یارمەتیی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کوردەکان بدەین. ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرینگە، چونکە کاریگەریی لەسەر ئاسایشی هەرێمەکە و، لە ئاستێکی بەرینتریشدا، لەسەر یەکێتیی ئەورووپا هەیە.”

شایانی ئامادەیە کە سەرەڕای ئەو لێدوان و داواکارییە، تورکیە ئامادەنەبوونی خۆی بۆ دەست هەڵگرتن لەو دۆخە ڕاگەیاند ڤۆڵکان بۆزکیر لە پرێس کۆنفڕانسە هاوبەشەکەدا گوتی “وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەرەوەری، تورکیا درێژە دەدات بە بەربەرەکانی لەگەڵ هەموو ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، بە پارتی کرێکارانی کوردستانیشەوە کە هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەییمان دەکات”، “ئێمە ئەم کارە دەکەین بۆ ئەوەی مافی هاووڵاتیانمان بپارێزین.”

شایانی ئاماژەیە کە لە ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی ڕێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و هەروەه الێبووردەیی ناونەتەوەیی، هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە بەکارهێنانی توندوتیژیی لەڕادەبەدەر تاوانبار و داوا دەکەن ئابڵۆقەی شارەکان کۆتایی پێ بهێنرێ.

ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ، لە ڕاپۆرتێکی حەوتووی ڕابردووی خۆیدا دەستنیشانی کردبوو کە تورکیا، لە میانەی ئەو ئابڵۆقەدا کە لەسەر شار و شارۆچکە کوردییەکانی داناوە، “توندوتیژیی لە رادەبەدەر” بەکار دێنێت و “بەکۆمەڵ” شارۆمەندانی ئەو ناوچانە سزا دەدات.
هاوکات سەرۆک وەزیرانی تورکیە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەم هەوڵەی بە “خیانەت بە نیشتیمان” وەسف کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە بەشدارانی ئەو کەمپەینە، لەگەڵ لێپرسینەوەی یاسایی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.