ڕۆژی کورد: به‌پێی هەواڵی بڵاوبۆوە لە هەندێک سەرچاوەی کوردستانی ڕۆژئاوا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى سه‌ر به‌ڕژیمى سووریا، “عه‌بدولڕه‌حمان مه‌عی” ناسراو به “ئه‌بو شڤان”، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوه‌ندىی پارتى چه‌پی كورد له سووریایان دەستبەسەر کردووە.
دەگوترێ ئه‌بو شڤان لە فڕۆکەخانەی قامیشلوو و لە کاتێکدا به‌نیاز بووه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر سه‌ردانى دیمه‌شق بكات، دەستبەسەر کراوە.
ده‌ستگیر كرد”.
زانیارییەکان باس دەکەن کە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئەسەد، دوای دەستبەسەرکردنی ئەبوشڤان، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کردووە به‌ڵام دواتر به‌ره‌و شوێنێكى نادیاریان بردووە.
تا ئێستا چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو ئه‌ندامەى لێژنه‌ى ناوه‌ندىیی پارتى چه‌پی كورد له سووریە، نەزانراوە.