شوعبه‌ی ٥٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئێران، سزای كه‌یوان كه‌ریمی، فیلمسازی كوردی له شه‌ش ساڵ زیندانی حه‌تمییه‌وه بۆ یه‌ك سال زیندانی حه‌تمی و ٥ ساڵ هه‌ڵپه‌سێردراو كه‌م كردۆته‌وه به‌ڵام سزای لێدانی قامچی وه‌ك خۆییه‌تی و دۆسیه‌كه غه‌رامه‌شی هاتۆته سه‌ر.
ئه‌میر ره‌ییسیان پارێزه‌ری كه‌ریمی وتوویه‌تی كه دادگا رۆژی شه‌ممه، ٢٠ی فێوریه ئه‌نجامی كۆتایی پێداچوونه‌وه‌كه‌ی پێ راگه‌یاندووه.
كه‌ریمی پێشتر له دادگای سه‌ره‌تاییدا له لایه‌ن شوعبه‌ی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئێرانه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندانی حه‌تمی و ٢٢٣ لێدانی قامچی مه‌حكووم كرابوو.
كه‌یوان كه‌ریمی، فیلمساز له ساڵی ٢٠١٤ و پاش درووستكردنی فیلمی “نووسین له سه‌ر شار” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٢ رۆژ راگیران به دانانی بارمته و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
ئه‌م فیلمه، دۆكیۆمێنتێكی ٦٠ ده‌قه‌ییه و ده‌رباره‌ی دیوار و گرافیتییه‌كان له پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه هه‌تا ئێستا له شاری تارانه .
ده‌ركردنی ئه‌م سزا قورسه بۆ كه‌ریمی ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاوی جیهانی لێكه‌وته‌وه و زۆریه‌ك له فیلمسازان و ناوه‌نده سینه‌ماییه‌كان و هه‌ر وه‌ها دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ، به بۆنه‌ی ئه‌م حوكمه قورسه‌وه ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئێران كرد.
٤٥ په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا له نامه‌یه‌كدا بۆ رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران نیگه‌رانی خۆیان بۆ ئه‌م حوكمه ده‌ربڕی و دوای گۆڕانی ده‌ست به‌جێ حوكمه‌كه‌یان كرد.
له هه‌مان كاتتدا ئه‌نجومه‌نی فیلمسازان، نووسه‌ران، ئه‌كته‌ران و رۆژنامه‌نووسانی فه‌ڕه‌نسه و سه‌ندیكای نه‌ته‌ه‌ی رۆژنامه‌نووسان فیلمی ئیتالیاش به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك وێڕای ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی خۆیان بۆ حومه‌كه‌ی كه‌ریمی داوای لابردنی خێرا و بێ ئه‌م لاو لای سزاكه‌یان كردووه.
كۆمه‌ڵَه‌ی مه‌ده‌نی مووه‌لیفه‌كان، ده‌رهێنه‌ره‌كان و پرۆدیۆسۆره‌كان (ARP)ی یش به تووندی ئه‌م حوكمه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.
كانوونی نووسه‌رانی ئێران، ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئه‌مریا و چێك، كه‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ له ئێران و كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی دیكه‌ی كوردی، ئێرانی و جیهانی سزاكه‌ی كه‌ریمییان به توندی مه‌حكووم كرد.
هه‌ندێ له فیلمه‌كانی كه‌ریمی وه‌ك “سنووری شكاو” كه ده‌رباره‌ی كێشه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی كوردستانه و فیلمی “ژیانی ژن و پیاوی كرێكاری” كه ده‌رباره‌ی ژیانی كرێكارانه تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتییان له فستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بردۆته‌وه.