بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ رۆژئاوای رووباری فورات و مومبیچی سەر بە حەڵەب ئەمریکا ٢٠ راوێژکاری سەربازی رەوانەی کۆبانی کردووە .
بەپێی زانیارییەکان، سەربازەکان رەوانەی بەنداوی تشرین کراون لە رۆژئاوای رووباری فورات، هاوکات دوو فرۆکەی بارهەڵگر کە پڕ بووە لە چەک و تەقەمەنی رەوانەی کۆبانی کراون.
٢٥٠ ئەندامی هێزەکانی دیموکراتی سوریا کە پێکهاتوون لە هێزە کوردەکان و عەرەبەکانی ناوچەکە، رەوانەی ناحیەی سڕین کراون لە رۆژهەڵاتی حەڵەب.
پەیەدە ماوەیەکە لە باکووری حەڵەب و لەسەر سنووری تورکیا، لە دوو لاوە لە پێشرەویدایە لەو هێڵەی کە تورکیا پلانی بۆ داناوە تاکو هێڵێکی بەرگری سنووری لێ دروست بکات لە نێوان ناوچەی – جەرابلوس.
مانگی پێشوو ئەو رێکخراوە بەیارمەتی هێرشەکانی هاوپەیمانان بەرابەرایەتی ئەمریکا، دوای تەوقدانی داعش لە ناوچەکە، گەیشتنە رووباری فورات لە باشووری ناحیەی سڕین.
نزیكهی مانگێك له مهوبهر و دوای هێرشەکانی هاوپەیمانان بەرابەرایەتی ئەمریکا، پەیەدە توانی بگاتە بەنداوی تشرین لەسەر رووباری فورات کە لەژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوو.
دواتر لە رۆژئاوای رووبارەکەدا و لە ناوچەی ئەبوو کالکاڵ کە بە دووری ٩ کم دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای بەنداوی تشرین، جێگیر بوون.
پاش ئەوەی لەسەر بانگەوازی تورکیا، ئەمریکا هێرشە ئاسمانیەکانی خۆی و پشتگیرییەکانی بۆ پەیەدە دواخست، روسیا هێرشی ئاسمانی کردە سەر ناوچەی بەنداوی تشرین لە باکووری رۆژهەڵاتی شارۆچکەکە ، بەمەش پشتگیری لە رێکخراوەکە