ئایا ترامپ، ساڵی ٢٠٢٠ دەبێتەوە سەرۆک کۆماری ئەمریکا؟

0
3481

ڕۆژی کورد: مێژووی ئەمریکا سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە بەشی هەرە زۆری سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا، بەبێ لەبەرچاوگرتنی لاوازی یان بەهێزییەکەیان، بۆ دوو خول سەرۆک کۆمارێتیی ئەمریکایان لە ئەستۆ بووە.

خولی یەکەمی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێشتا سێ ساڵی ماوە بەڵام لە ئێستاوە، هەندێ دەنگۆ لە میدیا زەبەلاحەکانی جیهان لەمەڕ هەوڵی کۆماریخوازەکان بۆ نەبوونەوەی بە سەرۆک کۆمار بۆ جاری دووهەم دەکەن.

بە گوێرەی لێدوانی چەند هەواڵدەرییەکی جیهانی، دۆناڵد ترامپ، کەسێکی پێش بینی نەکراوە، کەس ناتوانێ بێژێ، هەنگاوی دواتری ترامپ چیە. هەنگاوەکانی ترامپ، ڕێک وەک جووڵە لەناو بلوور وایە، هەر ساتە و ڕەنگێکی هەیە بەڵام سەرەڕای ئەو حاڵەش، گەلانی بەش لێخوراوی جیهان، وڵاتانی قوربانیی تیرۆریسمی ناودەوڵەتی و بەشێکی زۆر لە ئازادیخوازان و تەنانەت وڵاتانێکی زۆری خۆرهەڵاتی ناڤین، دڵیان بە جیدی بوون و هەوڵە بەردەوام و قسە شێلگیرەکانی دۆناڵد ترامپ هەیە.

گەمارۆکانی ترامپ بۆ سەر کوریای باکوور، ڕووسیە و ئێران و هەوڵەکانی بۆ خستنە ناو لیستەی تیرۆریستیی سپای پاسداران، بەشێکن لەو هەوڵانەی ترامپ کە پێدەچن لە داهاتوویەکی نزیکدا، خۆرهەڵاتی ناڤین بەرەو حەساوەییەکی هەرنەبێ کاتی، ببەن و بەپێچەوانەی هەوڵە شل و ناشێلگیرەکانی باراک ئۆباما کە بوو بە هۆکارێکی سەرەکی بۆ پەرەسەندنی تیرۆریسمی ناودەوڵەتی و چەکەرەسەندنی زیاتری ڕژیمگەلێکی وەک ئێران لە ناوچە و هاتنە ئارای دەیان هێزی تیرۆریستیی وەک حەشدی شەعبی، ئێستا ترامپ هەوڵ دەدا، تیرۆریسم لە ناوچە ڕیشەکێش بکات.

بەپێی هەواڵی نیۆیۆرک تایمز، بەشێک لە کۆماریخوازەکانی ئەمریکا، لە ئێستاوە لە هەوڵی ئەوەدان پێش بە بوونەوەی ترامپ بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٠ دا بگرن. ئەو هەوڵە هەرچەند هەموو پارلمانتارە کۆماریخوازەکان ناگرێتەوە و بەشێکیان بەپێچەوانە بیر دەکەنەوە، بەڵام تەنانەت پێدەچێ لە ئێستاوە بیرۆکەی هاتنە ئارای کەمپەینێک بە دژی ترامپ ـیشی لێکەوتبێتەوە.

بەشێک لە کۆماریخوازەکان لایان وایە، ترامپ، سەرۆک کۆمارێکی لاوازە. پێدەچێت سیناتۆر مەک کین، یەکیک لە دژبەرانی ترامپ بۆ بوونەوەی بە سەرۆک کۆمار لە خولی دووهەم لە ساڵی ٢٠٢٠ بێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت