ئاڵمان: چالاکیەک بۆ پشتگیری لە هیدایەت عەبدوڵاپوور و ڕامین حسین پەناهی لە شاری کۆڵن بەڕێوەچوو

0
877

سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر هیدایەت عەبدووڵاپوو و ڕامین حوسێن پەناهی، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد، شەپۆلێکی بەربەرین لە ناڕەزایەتی لە نێوان کوردانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی کوردانی تاراڤگە لێکەوتووەتەوە، کوردانی پارچەکانی تر و بەتایبەتی کوردستانی باشووریش، وەک هەمیشە لە هەمبەر ئازارەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات بێدەنگن.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی ۳ی فێبرییەی ۲۰۱٨ بەرامبەر بە ۱۴ی ڕێبەندانی ۲۷۱۷ لەشاری کۆڵنی وڵاتی ئاڵمان چالاکیەک بۆ مەحکووم کردنی حوکمی ئێعدامی هەردوو بەندکراوی سیاسی کورد هیدایەت عەبدوڵاپوور و ڕامین حسین پەناهی لەلایەن چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ، هەروەها ئەندامانی حیزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە شوێنی ڕێپێوانەکە، لەم چالاکیەدا کە لە Köln HAUPTBANHOF بە ڕێپێوان هەتاکوو Neuemarkt بوو، پاشان لەوێش بەخوێندنەوەی چەند پەیامێک و هەروەها وتەی بنەماڵەی حسین پەناهی کەلەلایەن ئەمجەد حسین پەناهی برای ڕامین حسین پەناهی پێشکەش کرا و داوای لەهەموو لایەنە مافی مرۆڤیەکان کرد کە بەدەم بانگەوازی ئەم کەمپینەوە بێن بۆ ڕزگار کردنی (ڕامین و هیدایەت).

لەچەند پرسیارێکی تایبەتی هەواڵنێری ڕۆژی کورد ئەمجەد بەم شێوە بۆ ڕۆژی کورد قسەی کرد، هیواخوازبوو کە ڕاگەیاندنەکان دەورێکی کاریگەر بگێڕن بۆ لابردنی ئەو حوکمە. لەدرێژەدا داوای کرد کە ئەم کەمپینە تا دێت بەرفراوانتر بکرێت و چالاکی زیاتر بکرێت بۆ ئەوی بتوانن دەنگی خۆیان بگەیەننە شوێنی مەبەست.

ئەمجەد حسین پەناهی لەوڵامی پرسیارێکی ڕۆژی کورددا کە ئایا داوای زوو جێبەجێکردنی حوکمی ئەو دوو بەندکراوە لەلایەن ئیتلاعاتەوە بۆچی دەگەڕێتەوە گوتی: کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ بە درووستکردنی دۆخێکی ترس لە ئێراندا لە کوردستانەوە ئەم کارەی خۆی دەست پێبکات و لەلایەکی دیکەوە ئەو پەیامە بدات بەخەڵک کە کورد دەیانهەوێ دۆخی ئێران ئاڵۆزبکەن بۆیە ئێمە پارێزەری ئێوەین، لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە هیدایەت عەبدوڵاپوور کرد و گوتی، هیدایەت بۆ بنەماڵەی ئێمە لەگەڵ ڕامین هیچ جیاوازییەکی نیە و ئەوەی کە بۆ ڕامین بکرێت بۆ هیدایەتیش بەهەمان شێوە دەرێغی لێناکەین.

دایکی ڕامین حسین پەناهی و بەتایبەت بنەماڵەی هیدایەت لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگکراون و پێیان وتراوە کە ئەگەر ئەوان لەگەڵ ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی ئێران واتا دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی قسە نەکەن‌ ئەوە ئەوانیش کوڕەکانیان لوسێدارە نادەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهەمان شێوە بەبنەماڵەی شێرکۆ مەعرووفیش واکوترابوو کە داواتر بە نەهێنی ئێعدام کرا و دوای بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندبوو.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.