ئاڵمان: چالاکیەک بۆ مەحکووم کردنی سزای سێدارە هیدایەت عەبدووڵاپوو ر ڕامین حوسێن پەناهی بەڕێوەچوو

0
893

ڕێکەوتی ۳۱ی ژانویەی ۲۰۱٨ چالاکییەک بۆ پشتیوانی لە بەندکراوانی سیاسی مەحکووم بە سێدارە ڕامین حسین پەناهی و هیدایەت عەبدووڵاپوور بەڕێوەچوو.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی چوارشەممە، ۱۱ی ڕێبەندانی ۲۷۱۷ ی کوردی بەرانبەر بە ٣١ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی، چالاکییەک لە ژێرناوی نا بۆ لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی ڕامین حسین پەناهی و هیدایەت عەبدووڵاپوور لە شاری دوسلدۆرفی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.

لەم چالاکیەدا کوردانی هەرچوار بەشی کوردستان ناڕەزایەتیی خۆیان لەو حوکمە نامرۆڤانەیەی کۆماری ئیسلامی دەربڕی و بەهەڵگرتنی پلاکاردی لەو بارەوە دەنگی خۆیان خستەپاڵ دەنگی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

هەربەبۆنەی سەپاندنی ئەو حوکمە، ڕۆژی شەممە، ۱۴ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، خۆپیشاندانێک لەلایەن چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤیی هەرچواربەشی کوردستان لەشاری کۆڵن لەوڵاتی ئاڵمان دژبەو بڕیارە بەڕێوەدەچێت.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.