ئاڵبۆمێکی گۆرانیی مامۆستا محەممەد ماملێ، بە ناوی “ڕێژنە” بۆ یەکەم جاربڵاو دەکرێتەوە

0
1626

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی “مەڵبەندی هونەریی ماملێ” بڵاوی کردۆتەوە، ئاڵبۆمێکی مامۆستا محەمەد ماملێ، بەناوی “ڕێژنە” دوای ٢٥ ساڵ لە تۆمار کرانی، بۆ یەکەم جار بلاو دەبێتەوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ئەو ئالبۆمە بەرهەمی تۆمارکراوی مامۆستا محەمەد ماملێ لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی کوردستانی باشوورە کە لە کاتی کۆرەوی ساڵی ١٩٩١ی هەتاوی، هاتوونە شاری مهاباد و لەوێ دوو بەرهەمیان تۆمار کردووە.

یەکێک لە بەرهەمەکان بە ناوی “زەمانە” نەورۆزی ساڵی ١٩٩٢ ی هەتاوی بڵاو کراوەتەوە.

ئەو دوو بەرهەمە لەلایەن کەریم تەلایی، خاوەنی “ئێستێریۆ تەلایی”  لە مهاباد، تۆمار کراون کە بە هۆکاری نادیار، ئەلبۆمی ڕێژنە تا ئێستاش بڵاو نەکراوەتەوە.

لە ئێستادا، کەریم تەلایی کە بە هۆی نەخۆشییەوە، توانایی کار لە بواری موزیک و تۆمارکردنی نەماوە، مەڵبەندی هونەریی ماملێ ـی ڕاسپاردووە تا ئەو بەرهەمە بڵاو بکەنەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت