ئاڵای کوردستان لە تەوەرەی باشووری گۆی زەوی شەکایەوە

0
1260

پ. موراد ئەردەڵان یەکەم کوردە ئاڵای کوردستان لە تەوەرەی باشووری گۆی زەوی بەرز دەکاتەوە

ئا.: بەکر شوانی

پرۆفیسۆر د. موراد ئەردەڵان، پسپۆری بیۆکیمیای تەوەرەی باشووری گۆی زەوییە و مامۆستای وانەبێژە لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای نۆروێژ و یەکەم کوردە ئاڵای کوردستانی لە تەوەرەی باشوور ھەڵکردووە. بڕوانن چەند جوان لە دیمانەیەکدا لەو بارەیەوە قسەی کردووە:
“لە ڕاستیدا من لەگەڵ ئەوەدا نیم لە پرۆژە زانستییەکاندا ئاڵای نەتەوەیی هەڵبکرێت، چونکە چالاکییە زانستییەکان بۆ سوود و بەرژەوەندیی هەموو مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێن. بەڵام هەموومان دەزانین ژیانی ڕاستەقینە بەوجۆرە نییە کە ئێمە دەمانەوێت، یان گەشبینانە دەیهێنینە پێش چاوی خۆمان. تاکی نەتەوەکان، بخوازن و نەخوازن، ناچارن لە زۆر بواردا بکەونە پێشبڕکێوە. ئاڵا سیمبولێکی پوختەی قسەیە بۆ ئەو شتانە، بۆیە بەکار‌هێنانی پێویستە. هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن منەوە لە تەوەرەی باشوور پەیامێکی بچووکە بۆ ئەوانەی کە لە وڵاتەکانی خۆیاندا کورد دەچەوسێننەوە. ویستم ئەم پەیامە بگەیەنم: (هەوڵی چەوساندنەوەمان مەدەن. ناتوانن بمانچەوسێننەوە. لە هەموو بوارەکانی ژیان و لە هەموو شوێنێك و تەنانەت لەو شوێنانەیش کە بەخەیاڵتاندا نایەت، دەتوانین ڕووبەڕووتان ببینەوە.) دەبێت بزانرێت تەوەرەی باشوور و هەموو ڕووبەرە هاوبەشەکانی جیهان شوێنی هەموو مرۆڤایەتین بە کوردیشەوە. بۆیە ئاڵای کوردستان لەوێ پەیامی پێداگری و سووربوونی نەتەوەیی کورد دەگەیەنێت.”

12341424_10207272806132310_6493425085606552404_n 12342734_10207272807692349_932785715832135563_n 12373432_10207272806652323_5124423921732798274_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت