ئاگاداریی ڕێپێوان لە پارکی شانەدەر بۆ مەحکووم کردنی کردەوەی تیرۆریستیی کۆیە

0
1351

ڕۆژی کورد: بەپێی بانگەوازییەک کە وێنەیەکی بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد نێردراوە، چالاکانی کورد لە کوردستانی باشوور، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی دیسامبر، لە بەر دەم پارکی شانەدەری شاری هەولێر، بە مەبەستی مەحکووم کردنی کردەوە تیرۆریستییەکی بەردەم بارەگاكانی حیزبی دیموكرات لە كۆیەو شەهید بوونی حەوت پێشمەرگەو داكۆكیكردنی لە پێشمەرگەكانی ڕۆژهەڵات لە باشووری كوردستان، ڕێپیوانێکی جەماوەی دەخەنە گەڕ.

ئەوان لەو رێیەوە داوا لە خەڵکی کورد بە گشتی و کوردستانیانی خۆرهەڵاتی نیشتەجێی باشوور بەتایبەتی دەکەن، هاودەنگیان بن.

دەقی ئاگادارییەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:

بۆ شەرمەزار كردنی پەلاماردانی بارەگاكاننی حیزبی دیموكرات لە كۆیەو شەهید بوونی شەش پێشمەرگەو داكۆكیكردنی لە پێشمەرگەكانی رۆژهەڵات لە باشوری كوردستان، ڕۆژی یەك شەمە 25 ی كانوونی یەكەم (دیسەمبەر) كاتژمێر 3ی دوا نیوەرۆ لە بەردەم پاركی شانەدەر لە شاری هەولێر گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەین .

داواكارین هەر كەسێك گوڵ لە گەڵ خۆی بێێت بۆ دانان لەسەر وێنەی شەهیدەكان و ڕێز گرتن لێیان.

بەشداریكردنتان ئەركێكی مرۆڤدۆستانەو نیشتمانییە.

کەمپەینی کورد، وەک کەمپەینێکی سەربەخۆی کورد، لە ڕێگای بانگەوازییەکەوە، داوای لە سەرجەم کوردستانیانی تاراوگە کردووە لە ڕێگای ڕێپیوان و کۆبوونەوەی ناڕزایەتی لە وڵاتەکانیان، ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبەر تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی لە ژێر دروشمی #نا_بۆ_تیرۆریزمی_ناودەوڵەتی دەرببڕن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت