ئاکام تەرەغە، وەرزشوانی کورد بەردەوام براوەیە

0
3650

ئاکام تەرەغە وەرزشوانی کوردی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان بۆ جارێکی تر بەسەر بەرانبەرەکەیدا سەرکەوت.

ڕۆژی شەممە ٥ مارس،  له شاری كيل و لە کێ بەر کێی   كيك بۆكس k1 بەڕێوە چوو و ئاکام تەرەغە وەرزشوانی کورد کە لەم کێ ەر کێیانەدا بەشدار بوو یەکەم هاتەوە.

 شایانی باسە کە لەو کێ بەر کێیەدا کە زۆربەی شارەکانی ئاڵمان بەشدار بوون  ئاکام تەرەغە لە کێشی  ٨٠ کیلۆ گرام دا لە بەرانبەر وەرزشوانی مەراکێشی کە بۆ یانەیەکی ئاڵمان یاری دەکرد، یاری کرد و سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ئەو یارییە کە لە سێ ڕانددا بەڕێوە چوو، لە هەر ٣ ڕانددا ئاکام ٢٠ بە ١٥ لە بەرانبەرەکەی خۆی بردەوە و بوو بە یەکەم.

لەو یارییەدا ئاکام ئاڵای کوردستانی بەرز کردەوە و بەو بۆنەوە هەست بە خۆشی و سەرکەوتنێکی زیاتر دەکات.

ئاکام لەو بارەوە بۆ ڕۆژی کورد دوا و کوتی: خۆشی ئەو جارەم لە سەرجەم بردنەوەکان و براوەبوونەکانی ترم زیاترە، لەو یارییەدا ئاڵای کوردستانم بەرز کردەوە، ئەوەم بە ئەرکی خۆم دەزانی و لە مێژ بوو بەڵێنیم بە خۆم و هاوڕێیانم دابوو، من تا ئێستا هەر براوەبووم و شکور شکستم نەبووە بەڵام ئەوە وا دەکا کە زیاتر هەوڵ بدەم و هیچ کات هەست بە لەخۆبایی بوون نەکەم و وابکەم زیاتر لە جاران و قایمتر بچمە ناو یاری تا هەم شانازی بۆخۆم بێ و هەم ببمە ئاڵاهەڵگرێکی تر لە ناو وەرزشوانانی کورد کە ئاڵای کورد بە ڕووی جیهان و نەیانرانیدا دەکێشێ و بوونی کورد دەسەلمێنێ.

ئاکام تەرەغە بە هۆی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمی ئێران و ئیتلاعاتی سپای بۆکان، ناچار بووە وڵات بەرەو هەندەران بەجێ بهێڵێت، زانیارییەکانی ناوەندەی ڕۆژی کورد باس لەوە دەکەن کە بە هۆی سەرکەوتنەکانی ئاکام لە وڵاتی ئاڵمان، بەرپرسانی ئەمنیەتیی ڕژیم لە بۆکان، گوشارەکانیان بۆ سەر بنەمالەی ناوبراو زێدەتر کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.