ئاکادمی سەڵتەنەتی سوێد دوای ۲۷ ساڵ فەتوای بە دژی سەلمان روشدی مەحکوم کرد

0
605

ئاکادمی سەڵتەنەتی سوئێد کە ساڵانە خەڵاتی نوبێل دابەش دەکات دوای ۲۷ ساڵ بە سەر تێەپەڕ بوونی فتوای خومەینی لەمەڕ کوشتنی سەلمان روشدی، نووسەری کتێبی “ئایاتی شەیتانی” ئەو فەتوایەیی مەحکوم کرد و بە دژایەتی ئازادی بەیان و ئەدەبیاتی زانی .

ئەو مەحکوم کردنە بە دوای ۲۷ ساڵ بێ دەنگی ئاکادمی سەڵتەنەتیدا دێت کە ئەو کات هیچ هەڵوێستێکی بەرانبەر بەو فەتوایە نەگرتبوو کە ببوو بە هۆی ئەوەی کە سەلمان روشدی ژیانێکی نهێنی بگرێتە بەر.

سەلمان روشدی کە لەدایک و بابێکی موسڵمانی هیندی لە دایک بووە لە بریتانیا دەژی، دوای ئەوەی کە خومەینی بە هۆی نووسینی کتێبی ئایاتی شەیتانی حوکمی کوشتنی دا ، بە نهێنی ژیا و دوای کوژرانی چەندین وەرگێری کتێبەکە، پولیسی بریتانیا پاراستنی سەلمان روشدی وە ئەستو گرت.

ساڵی رابردوو ٤۰ دەزگای بڵاوکردنەوەو میدیای ئێرانی خەڵاتی پارەیان بۆ ئەو کەسەی کە سەلمان روشدی بکوژێت دیاری کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.