ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە دەڵێ ئەگەری ئەوە هەیە دیسان نرخی نەوت هەڵبکشێتەوە

0
3519

ئەمڕۆ هەینی ٢١ی ڕەشەممە، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە لە ناوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە بە سەرنجدان بەوەی کە نرخی نەوت لەو ماوەیەدا بە ڕادەیەکی بەرچاو هەڵکشاوەتەوە، پێدەچێ چیتر نرخەکەی دانەکشی و لە داهاتووشدا شایەتی بەرز بوونەوەی نرخی نەوت دەبین.

بەڵام ئاژانس لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە گەڕانەوەی ئێران بۆ بازاڕی نەوت  بەو شێوەی کە ئێران بانگەشەی خۆ دەکات یەکلاکەرەوە و بە گرفە و لرفەش نەبووە.

بە پێی قسەکانی ئاژانس یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند مانگی ڕابردوودا، گوت و بێژی نێوان بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتە بۆ کۆنترۆڵ و ڕاگرتنی ڕێژەی بەرهەم هێنان.

بە پێی زانیارییەکان ڕووسیە و سعوودیە و وێنزوئیلا و قەتەر لە داهاتوویەکی نزیکدا لە مسکۆ پێکەوە چاوپێکەوتن دەکەن و لەو بارەوە بڕایر دەدەن.

شایانی ئاماژەیە کە ئێران بەتایبەتی دوای لاچوونی گەمارۆکان گوتوویە کە هیچ حەزی لەوە نیە کە ڕێژەی بەرهەم هێنان کۆنترۆڵ و چاوەدێری بەسەردا بکرێ و بۆ گەشەی ئابووری خۆی، رێژەی بەرهەم هێنانی نەوتی خۆی زێدە دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە، لە ماوەی مانگی ڤەفرانباسی ئەمساڵدا نرخی نەوت لە ٢٨ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک تا ٤٠ دۆلار بەرز بۆتەوە و پێدەچێ ئەو ڕەوتەش بەردەوام بێ، بەڵام ڕاپۆرتەکە تەواو دڵنیاش نیە کە چیتر نرخی نەوت دانەبەزێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.