ئاژانسی ناودەوڵەتیی وزەی ناوکی: ئێران به‌رجامی پێشێل کردووە

0
1018

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ئاسۆشیتدپرێس، ئاژانسی ناودەوڵەتیی وزەی ناوکی لە ڕاپۆرتی نوێی خۆیدا باس لە پێشێلکاری لە ڕێککەوتننامەی بەرجام لەلایەن ئێرانەوە دەکا و دەڵێ پاشکۆکانی ئاوی قورسی بەرهەمهێندراو لەلایەن ئێرانەوە لەگەڵ ڕێکەوتننامەی بەرجام جیاوازە و ئێران پێشێلکاری کردووە.

ئاسۆشیتدپرێس نووسیویەتی ئەو ڕاپۆرتە “نهێنی”ـیە بەڵام وێنەیەکی بەدەست ئەوان گەیشتووە و تێیدا باس لەوە دەکا کە پاشکۆی ئاوی قورسی بەرهەمهێندراو لە لایەن ئێرانەوە بە ڕادەی ١٠٠ کیلۆگرەم لە ڕێژەی دەست نیشانکراوی ۱۴۳.۳، زیاترە. ئەو ڕێژەیە ڕاستە کەمە بەڵام پێشێلکارییەکی گرنگە.

ئاژانس باسی لەوەش کردووە کە ئێران بەڵێنی داوە، ٥ تۆن لەو ڕێژەیە هەناردە بکا و بەو شێوەیە کێشەکە چارەسەر دەکات.

ئاژانسی ناودەوڵەتیی وزەی ناوکی، پێشتریش لە ڕاپۆرتەکانی خۆیدا باسی لەو پێشێلکارییانە کردبوو، لە ڕاپۆرتێکدا کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی 1394ی هەتاوییەوە لەلایەن ئاژانس، مانگێک دوای ڕێککەوتنی بەرجام، بڵاو ببۆوە، ئاژانس باسی لەپێشێلکاری لەمبارەوە لەلایەن ئێرانەوە کردبوو. لەو ڕاپۆرتەدا هاتبوو کە ئەگەر ئێران ٢٠ تۆن لەو ئاوە قورسە بەرهەمهێندراوە هەناردە بکا، کێشەکە چارەسەر دەکرێ و دواتر گوترا کێشەکە چارەسەر بووە.

بەپێی بەرجام، پاشکۆی ئاوی قورسی ئێران ئەوپەڕەکەی دەبێ 130 تۆن بێت و پاشکۆی یورانیۆمی پیتێندراویش دەبێ کەمتر لە ٣٠٠ کیلۆگرەم بێت و ڕێژەی پاقژییەکەشی لە خوارەوە بێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت