ئانگێلا مێرکێل وڵامی لێدوانی ترامپی لە هەمبەر یەکیەتی ئوروپا و ناتۆ دایەوە

0
794

ڕۆژی کورد: دوای لێدوانی دۆنالد ترامپ لە وتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی “بیلد” و ڕۆژنامەی بریتانیایی “تایمز” لەمەڕ ناکارامەبوونی ناتۆ و یەکیەتی ئوروپا و سیاسەتی پەنابەرخوازیی ئە ویەکیەتیە، ئاگلا مێرکل هەڵوێستی گرت و گوتی: “یەکیەتیی ئوروپا خۆی خۆی دەپارێزێ و چارەنووسی خۆمان لە دەست خۆمان دایە”.

ترامپ لە لێدوانەکەی ڕۆژی یەکشەممەی خۆیدا ڕەخنەی لە سیاسەتی “دەرگا کراوەکانی” ئانگلا مێرکل بۆ پەنابەرە سووریەکان گرت و بە “هەڵەیەکی کارەساتبار” پێناسە کرد.

مێرکل لە وڵامی ترامپدا گوتی: “ترامپ وەرگرتنی پەنابەرە هەڵاتووەکان لە شەڕی لەگەڵ ڕێگا شل کردن بۆ تیرۆریسم، تێکەڵ کردووە”.

لەلایەکی ترەوە، فرانک والتێر شتاینمایێر، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیش، دۆینێ دووشەممە ٢٧ی بەفرانبار، هەڵوێستی بە دژی لێدوانەکانی ترامپ گرت و گوتی: “لێدوانەکانی ترامپ لە بروکسێل هەندێ کەسی بەداخ کردووە و هەندێ کەسیشی تووشی واق مان کردووە”.

شتاینمایێر هەروەها گوتیشی: “قسەکانی ترامپ لەگەڵ ئەو شاتنەی وەزیری بەرگریی پێشنیار کراوی ترامپ واتا ژنێرال جیمز مەتیس لە پێش کۆنگرە کردنی، دژ بە یەکن”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت