ئانكارا بڕیاری قەدەغەکردنی پەخش لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمشەوی ده‌ركرد

0
601

تەقینەوەیەکی گەورە لە نزیک بارەگای ناوەندیی فەرماندەیی سوپای تورکیه‌ لە شاری ئانكارا روویدا و باس لە کوژران و برینداربوونی ٨٩ کەس دەکرێ. میدیای تورکیه‌ باس لە تەقینەوەیەکی بەهێز دەکەن کە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەودای ٣٠٠ مەتریی بارەگای ناوەندیی فەرماندەیی گشتیی سوپای ئەو وڵاتە لە شاری ئانكارای پایتەخت روویداوە

دەزگای باڵای تەلەڤزیۆن و رادیۆکانی تورکیه‌بڕیاری قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەبارەی تەقینەوەکەی ئانكارا دا.

بڕیارەکە بەشێوەیەکی کاتییە، بریتییە لە قەدەغەکردنی پەخشی راستەوخۆ، دیمەنی راستەوخۆی رووداوەکان یاخود راستەوخۆ دوای رووداوەکان و دیمەنی گواستنەوەی تەرمەکان.

سەعات ١٨:٣١ بەکاتی ئەنقەرە لەکاتی تێپەڕینی کاروانێکی سەربازی هێزەکانی چەکداریی تورکیه‌ لە نزیک مەیدانی ئینۆنو لەکاتی چاوەڕێکردنیان لە ترافیکێکدا هێرشێکی تیرۆریستی ئەنجام درا.

پارێزگاری ئانكارا رایگه‌یاند کە بەپێی ئاماری سەرەتایی ١٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٤٥ کەسی تریش لە هێرشەکەی پایتەختدا بریندار بوون.
دوای تەقینەوەکە ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکوەزیری تورکیه‌ سەردانەکەی خۆی بۆ شاری بروکسڵ-ی پایتەختی بێلژیكی هەڵپەسارد و لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی؛ بەم زووانە زانیاریی ورد سەبارەت بە تەقینەوەکە بڵاودەکەنەوە. هیچ لایەنێک تا ئێستا بەرپرسیاریی تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.