ئامریکا و سێ وڵاتی ئوروپایی داوا دەکەن وڵامی شیاو بە تاقیکاری مووشەکی ئێران بدرێتەوە

0
914

سەرەڕای ئەوەی کە ئێران ئەو قسانە کە باس لە پێشێل کردنی بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن ئێرانەوە دەتا، ڕەد دەکاتەوە و دەڵێ تاقیکارییە موشەکییەکانی ئێران بەجێ و درووستن و بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێل نەکردووە و لە لایەکی تریشەوە، فێدریکا موگرینی، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاش ڕەدی کردەوە کە تاقیکارییە موشەکییەکانی ئێران بن پێ خستنی بڕیار نامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بێت، ئەمریکا و ٣ وڵاتی تری ئوروپایی نامەیەکیان بۆ نەتەو ەیەکگرتووەکان نووسی و داوایان کردووە کە وڵامی شیاو لە هەمبەر ئەو تاقیکارییە مووشەکییانەی ئێران بداتەوە.

شۆڕای تەناهی نەتەو ەیەکگرتووەکان، مانگی پووشپەری ساڵی رابردوو، بڕیارنامەی ٢٢٣٣١ی خۆی، دەرکرد و تێیدا ویڕای ئەوەی کە بەرجامی بە باش و شیاو ناو بردبوو داوای لە ئێرانکردبوو کە “تا هەشت ساڵ دوای یەکەم ڕۆژی جێ بە جێ ىوونی بەرجام، خۆی لە هەر چەشنە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە مووشەکە باسلتیکەکان کە توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی موشەکی هەبێت و هەروەها بەکار هێنانی تەکنۆلۆژی پەیوەندیدار بەو مووشەکانەوە، ببوێرێت”.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕیتێرز، ئامریکا، فەڕانسە، بریتانیا و ئاڵمان، لە نامەیەکی هاوپشکدا کە بۆ شۆڕای تەناهی نەتەوە یەکگرتووەکانیان ناردووە، داوایان کردووە کە دژکردەوەی شیاو لە هەمبەر ئەو تاقیکارییە مووشەکییانەی ئێران کە لەو دواییانەدا ئەنجامی داوە بگیردرێت و پێداگیرییان کردووە کە ئەو تاقیکارییانە، گوێ نەدانە بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

نووسینی ئەو نامە هاوبەش و داواکارییە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن ئەو چوار وڵاتە لە حاڵێکدایە کە پێشتر هەندێک لە دیپڵۆماتکارانی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاندبوو کە ئەگەری سزادرانی ئێران بە هۆی ئەو تاقیکارییە مووشەکییانە یەکجار لاوازە ئەوەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شۆڕای تەناهیی نەتەو ەیەکگرتووەکان لەمەڕ ئێران یەکجار ناڕوونە و بەری بە هەر جۆرە سزادانێک لە بارەی ئێرانەوە گرتووە و دەکرێ بە شێوەیەکی تر شیکاری بکرێت و بە لاڕێدا ببردرێت.

بەپێی هەواڵی ڕۆیتێرز کە دەڵێ وێنەیەک لە نامەکەیان بینیوە، لەو نامەیەدا کە ڕووی لە سەفیری ئیسپانیا، سەرکۆی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانە هاتووە کە: تاقیکارییە مووشەکییەکانی ئێران کە تێیدا مووشەک بە هەبوونی توانایی هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکی، تاقی کراوەتەوە، گوێ نەدانە بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شۆڕای تەناهی و لەگەڵ ئەو بڕیارنامەدا ناکۆکە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.