ئامریکا هێزی تایبەتی ئەرتەشی خۆی بۆ عێراق ڕەوانە کرد

0
3310

وەزارەتی بەرگری ئامریکا هەواڵی جێگیر کردنی گروپێک لە ئەندامانی هێزی تایبەتی ئەرتەشی وڵاتەکەی لە عێراق بڵاو کردەوە و مەبەست لە جێگیرکردنی ئەو هێزانەی خۆی گەڕاندەوە بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش.

ئاشتۆن کارتێر، وەزیری بەرگری ئامریکا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە گوتی: ئەو کەسانە بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ داعش، خەریکی هاوکاری لەگەڵ ئەرتەشی عێراقن.

بەپێی زانیارییەکانی هەواڵدەری ڕۆیتێرز ئەو کەسانەی کە لە ئەرتەشی ئەمریکاوە ڕەوانەی عێراق کراون، ٢٠٠ کەسن.

شایانی باسە کە مانگێک بەر لە ئێستا، پێنتاگۆن باسی لە ناردنی هێز بۆ عێراق و هەروەه اهاریکاری و یارمەتی پێشمەرگە کردبوو.

شیاوی ئاماژەیە کە  ناردنی هێزی ئامریکا بۆ عێراق لە درێژەی  لێدوانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ئەو ساڵی حەیدەر ئەلعەبادیە کە لە ڕاگەیێندراوێکدا پێشوازی خۆی لە ناردنی هێز لەلایەن ئەمریکاوە بۆ عێراق، ڕاگەیاندوە و گوتبووی: “دەوڵەتی عێراق پێشوازی لە زیاتر کردنی پشتیوانی تەقەمەنی، ڕاهێنان و هەروەها پشتگیری هەوایی هاوپەیمانە ناونەتەوەییەکانە بە دژی داعش لە عێراق”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.