ئامریکا سەرقاڵی تاووتوێ کردنی ڕەوانە کردنی هێز بۆ سووریەیە

0
729

ڕۆژی کورد: کاناڵی هەواڵدەریی سی ئێن ئێن، دۆینێ چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە زاری یەکێک لە بەرپرسەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاندووە کە پێنتاگۆن سەرقاڵی تاووتوێ کردنی پرسی ناردنی هێزی سەربازیی ئەمریکایی بۆ سووریەیە.

مەبەست لە ڕەوانە کردنی ئەو هێزە، ڕووبەڕووبوون و شەڕکردن لەگەڵ چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ڕاگەیێندراوە.

دانڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پێشتر لە وتووێژێک  لەگەڵ کاناڵی هەواڵدەریی “فاکس نیوز” گوتی: “دەبێ لە چنگ داعش رزگار ببین، هیچ بژاردەیەکی ترمان لە پێش نیە”، شەوی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، فەرمانێکی کردەیی واژۆ کرد کە بەو پێیە، ٣٠ ڕۆژ دەرفەت دراوە بە ئەرتەشی ئەمریکا تا ستراتژییەکی نوێ بۆ شکستی داعش ڕابگەیێنێ”،  بەو شێوەیە، یەکێکی تر لە بەڵێنییەکانی ترامپ لە کاتی هەڵبژاردنەکان دەچتە جواری جێبەجێ کردنەوە.

لەو فەرمانەدا هاتووە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوا لە فەرماندە سەربازییەکان دەکات کە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا، ستراتژییەکی گشتگیر و خەریتەگەلێک بۆ شکستی داعش بدەن بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا.

هەرچەند تا ئێستا وردەکارییەکانی ئەو گەڵاڵە و تاووتوێ کردنەی ئێستای پێنتاگۆن ناڕوونە بەڵام بەپێی لێدوانی ئەو بەرپرسەی پێنتاگۆن بۆ سی ئێن ئێن، لە ئێستادا گەڵاڵەی ناردنی هێز بۆ سووریە لەژێر تاووتوێ کردن دایە و تا ئێستا هیچ بژاردەیەک نەدراوە بە ترامپ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت