ئامریکا: داعش چەکی شیمیایی بەکارهێناوە

0
3326
بەپێی زانیارییەکان، “جان بێرنار” بەڕێوەبەری ڕێکخراوی زانیاریی ئامریکا “سیا” (CIA)، ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی تیرۆرسیت داعش تا ئێستا چەندین جار لە سووریه و عێراق، چەکی شیمیایی بە کار هێناوە و ئەو گرووپە تیرۆریستیە دەتوانێت چەکی وەکوو “گازی خەردەل” و “کلۆرین”ـیش بەرهەم بێنێت.

رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی،  “جێمز کلاپێر” هاوئاهەنگکەری سرویسی زانیارییەکانی ئامریکا  ڕایگەیاند کە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی کەڵکی لە گازی خەردەل وەرگرتووە. ماوەیەک پێش ئێستاش بەرپرسێکی ئامریکایی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بڵاوی کردبووە کە داعش کەڵکی لە گازی خەردەل وەرگرتووە.

“ڕادیو فەرانسە” لەم بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستانیش پێشتر ڕاگەیاندبوو کە داعش دژی پێشمەرگە لە ناوچەی مەخموور چەکی شیمیایی بەکار هێناوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی باشوور،  ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە بەیانییەیەکدا بڵاوی کردووە کە تاقیکردنەوە و پشکنینی برینەکانی ٣٥ پێشمەرگە کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی باشووری ڕۆژئاوی شاری هەولێر بەشداربوونە، شوێنەواری “سولفۆری خەردەل” لە جەستەیان دەردەکەوێ.

هەروەها، “هامش دی بریتۆن” کارناسێکی بریتانی لە بواری چەکە کۆمەڵکوژەکاندا، مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو کە گرووپی تیرۆریستیی داعش بەم دواییانە بەرامبەر بە پێشمەرگەکان کەڵکی لە گازی خەردەل وەرگرتووە کە٣ هەزار جار لە گازی کۆلۆر کوشندەترە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.