ئامریکا خوازیاری دەسبەسەرداگرتنی دووبارەی نەوتهەڵگری “گریس ١” بوو

0
1020

ڕۆژی كورد :
دوابەدوای تۆمار کردنی سکاڵای دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، دادگایەک لە ئیالەتی کۆلۆمبیا دەستووری دەسبەسەرکردنی دووبارەی نەوتهەڵگری هەڵگری نەوتی ئێرانی دەرکرد. نەوتهەڵگری “گریس ١” کە پێشتر ماوەیەک نزیک بە ٤٠ ڕۆژ دەسبەسەر و ڕاگیرابوو بە پێچەوانەی بڕیاری دادگای جەبه‌ل تارێق لە مەڕ ئازادکرانی، هێشتا ئاوەکانی ناوچەکەی بە جێ نەهێشتووە.

گەورە نەوتهەڵگری “گریس ١” کە دادگای جەبەل تارێق دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئاگۆست بڕیاری ئازادکردنی دەرکردبوو هێشتا ئاوەکانی ئەم ناوچەی بەجێ نەهێشتووە و ئامریکا خوازیاری دەسبەسەر کردن و ڕاگرتنی دووبارەی کردووە. وەزارەتی دادپەروەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، نەوتهەڵگری هەڵگری سووتەمەنی ئێران بە هاوکاری لە گەڵ سۆپای پاسداران و دەستێوەردان لە پارە سپی کردنەوە و پشتیوانی لە تێرۆریسم تاوانبار کردووە. ئامریکا نزیکەی چوار مانگ پێش ئێستا سۆپای پاسدارانی ڕژیمی ئێرانی خستە ناو لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستیە بیانییەکان و بایکۆتی کرد.
نەوتهەڵگری “گریس ١” ڕێکەوتی ٤ی تەمووز بە گۆمانی هەڵگرتنی نەوت و سووتەمەنی بۆ وڵاتی سووریە و پێشێل کردنی بایکۆتەکانی یەکیەتی ئەوروپا لە لایەن ناوگانی هێزی دەریایی جەبەل تارێق و بە هاوکاری چەکدارەکانی هێزی دەریایی بریتانیا دەسبەسەر کرا. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم نەوتهەڵگرە بە تەمای بەتاڵ کردنی بارەکەی خۆی لە وڵاتی سووریە نەبووە بەڵام سەبارەت بە شوێنی کۆتایی سەفەری ئەم نەوتهەڵگرەش تا ئێستا هیچ هەواڵێکی ئەوتۆ بڵاو نەکراوەتەوە.
نەوتهەڵگری هەڵگری نەوت و سووتەمەنی ئێران بە ڕواڵەت پێوەندیدارە بە کۆمپانیایەکی جێگر لە وڵاتی سەنگاپوورە و پێش لە دەسبەسەرداگرتنی بە هەڵکردنی ئاڵای پاناما چالاکی ئەکرد. جەلیل ئیسلامی جێگری هێزی دەریایی ڕێکخراوی بەندەر و دەریاوانی ڕۆژی پێنجشەممە بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند : بە پێی ڕاگەیەندراوی خاوەنی ئەم نەوتهەڵگرە شوێنی کۆتایی سەفەری “گریس ١” بەندەرەکانی دەریای مەدیتەرانە دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازادکرانی نەوتهەڵگری “گریس ١” لە دووتۆی بڵاوکراوەیەک دا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی جەبەل تارێق، ئێرانی دەستەبەر کردووە کە ئەم نەوتهەڵگرە بۆ بەتاڵکردنی بارەکەی خۆی نەچێت بۆ وڵاتی سووریە. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی و چەن کەسێکی دیکە لە دەستەڵاتدارانی باڵای ئەم وڵاتە دانانی کەفالەت بۆ ئازادکرانی ئەو نەوتهەڵگرە و بەرعۆدە بوونی خۆیان ڕەتکردووەتەوە و هەواڵەکەیان وەدرۆ خستووەتەوە.
ە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان نەوتهەڵگری “گریس ١” تا ئێستا ئاوەکانی ناوچەی جەبەل تارێقی بە جێ نەهێشتووە. باس لەوە دەکرێت هۆکاری ئەم بابەتە دەست لە کار کێشانەوەی کاپیتان و چوار کەی لە خزمەتکارانی ئەم کەشتییە نەوتهەڵگرە بێت و کەسانی جێگرەوە بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممە بگەنە جەبەل تارێق و دەست بە کار بن. ئامریکا هەڕەشەی لە خزمەتکارانی نەوتهەڵگری “گریس ١” و ئەو کەشتییانەی دیکە کردووە کە هاوکاری سۆپای پاسداران دەکەن کە لە ئەگەری بەردەوامی پێوەندییان لە گەڵ ئەو ڕێکخراوە ڤیزەی سەفەرەکەیان بۆ وڵاتی ئامریکا پووچەڵ دەکاتەوە. گەورە نەوتهەڵگری “گریس ١” هەڵگری زیاتر لە بڕی ٢ ملوێن بەرمیل نەوتە. دادگای ئامریکا دەستووری دەسبەسەرداگرتنی ئەم نەوتهەڵگرە و بڕی زیاتر لە یەک ملوێن دۆلار سامانی کۆمپانیایەکی دەستکردی دەرکردووە کە بە ڕواڵەت بە گواستنەوەی نەوت و سووتەمەنی پێوەندی بە سۆپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە هەیە.
دەوڵەتی ئامریکا باس لەوە دەکات کە چالاکی ئەم نەوتهەڵگرە بەشێکە لە بەرنامەی سۆپای پاسداران بۆ پشتیوانی لە گواستنەوەی نایاسایی نەوت و سووتەمەنی بۆ وڵاتی سووریە. جێگری ڕێکخراوی بەندەرەکان و هێزی دەریاوانی ئێران وتوویەتی بڕیارمان داوە ناوی نەوتهەڵگرەکەی هەڵگری نەوتی ئێران بگۆڕین بۆ “ئادریان دەریا” و لە درێژەی ڕێپێوانەکەی دا ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە کار بهێنێت. پێشتر “فابیان پیکاردۆ” بەڕێوەبەری دەوڵەتی خۆجێیی جەبەل تارێق باسی ئەوەی کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کە ئامریکا ڕێگر بێت لە بەردەوامی ڕێپێوانی نەوتهەڵگرەکەی هەڵگری نەوت و سووتەمەنی ئێران و لەوانەیە دووسیەی ئەم نەوتهەڵگرە جارێکی دیکە بدرێتەوە دادگا و مەحکەمە.
دەسبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگری هەڵگری نەوتی نەپاڵوێراوی ئێران دەسپێکی ئاڵۆزییەکی نوێ بوو لە نێوان تاران و لەندەن دا کە هەروەها درێژەی هەیە. دەوروبەری دوو حەوتوو دوای ئەم هەنگاوە، هێزی دەریایی سۆپای پاسداران  ڕایگەیاند کە بە پێی داخوازی ڕێکخراوی بەندەرەکان و هێزی دەریاوانی پارێزگای هۆرمزگان، نەوتهەڵگری بریتانیایی “ئێستینیا ئیمپڕۆ” بە هۆکاری پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە تەنگەڕێی هۆرمز دا دەستی بە سەر داگیراوە.
دەوڵەتی بریتانیا بانگه‌شه‌ی ئەوەی کردووە کە نەوتهەڵگری “ئێستینیا ئیمپڕۆ” لە ئاوەکانی وڵاتی عەممان دابووە و لە لایەن هێزی دەریایی سۆپای پاسداران بە زۆرەملی ناچار بە گۆڕینی شوێنی ڕێگاکەی و هاتنە ناو ئاوەکانی ئێران کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.