ئامریکا بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕووسیە، هێز و چەکێکی زۆری ڕەوانەی ئوروپای ڕۆژهەڵات کرد

0
848

ڕۆژی کورد: گەمییەکانی هەڵگری چەک و تەقەمەنیی ئەمریکایی، دەستیان کرد بە داگرتنی بارەکانی خۆیان لە بەندەری باکووریی بێرمێرهاوێن لە باکووری ئاڵمان و لەوێشەوە بۆ لەهێستان و وڵاتانی تری باڵتیک ڕادەگواسترێن.

ئەو بارە بریتییە لە ٨٧ تانک، یۆپخانەگەلی هاویتزێر و دەیان ترۆمبیلی شەڕ و بڕیاریشە دەیان ترۆمبیل و زرێپۆشی تر بنێردرێتە ئوروپای خۆرهەڵات.

دەگوترێ ئەو چەک راگوازستنە بە مەبەستی پێشگرتن بە هێرشی ئەگەریی ڕووسیەیە و لە ئێستاوە ئەمریکا، ناتۆ پڕچەک دەکات و پێش بەو مەترسییە دەگرێت.

دۆیچەوێلەش لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە تا دوو حەوتووی تر، نزیک بە ٣٥٠٠ سەربازی ئەرتەش لە کۆلۆرادۆی ئەمریکاوە دەگەنە ئەو شوێنانە کە چەکەکانی بۆ راگواستراوە و ئەوەش بە واتای قۆناغێکی نوێ لە ئامادەکاریی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی لە هەمبەر سووریە، ئەژمار دەکرێت.

دەگوترێ گوردانە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی خولێکی ٩ مانگی لە ئوروپا دەمێننەوە و ئامانجیشیان پاراستنی وڵاتانی ستۆنی، لیتوانی، لتۆنی، لەهێستان و هاوپەیمانەکانی تری ناتۆیە لە دڵەڕاوکێی هێرشی ئەگەریی ڕووسیە بۆ سەریان.

پێشتر ڕووسیە سامانەی موشەکیی ئەسکەندەر و ئێس ٤٠٠ی لە زەریای باڵتیک داناوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی ئەمریکا و ڕێکخراوی ئاتلانتیکی باکووری لێکەوتبۆوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت