ئامریکا باس لە خولێکی نوێی هێرشەکان بۆ ئازادکردنی موسڵ بە بەشداریی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەمریکا دەکات

0
1025

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕۆیتێرز، ستوارت جیمز، فەرماندەی عەمەلیاتی ئەرتەشی ئەمریکا لە موسڵ، لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ ڕۆیتێرز، باسی لە دەست پێکردنی خولێکی نوێ لە هێرشی هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کردووە.

جیمز گوتووشیەتی، ئەو خولە لە هێرشەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست پیدەکات.

فەرماندەی عەمەلیاتی ئەرتەشی ئەمریکا لە موسڵ، ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە لە دوو پەیامدا، ئەوە هەواڵەی بە ڕۆیتێرز راگەیاندووە و گوتوشیەتی لە خولی نوێی عەمەلیاتی ئازادکردنی دوو مانگەی موسڵدا، هێزەکانی ئەمریکا بۆ هێڵەکانی نزیکتری بەرەی شەڕ دەنێردرێن.

هەروەها بەپێی ئەو هەواڵە، لەو خولە نوێیەدا، هێزەکانی ئەمریکا لە دوای وەدەرکەوتنی فەرمییان لە خاکی عێراق لە ساڵی ٢٠١١ـەوە، بۆ یەکەمجار دەست بە چالاکییە راستەوخۆیەکانیان و بەشدارییان لە شەڕدا دەکەنەوە.

تا ئێستا هێزەکانی عێراق یەک لەسەر چواری موسڵیان کۆنترۆڵ کردۆتەوە و لە مانگی دیسامبردا و بەپێی گەڵاڵەیەکی لەپێشدا دارێژراو، ئەو هێرشانە راگیراون.

بوونی ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیل و هەروەها کەش و هەوا، هۆکارێکی ئاڵۆزبوونی ڕەوش و چوونە پێشی هێزەکانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت