ئاماژەی شوێنی گوللـەکان و ئاراستەی ڕووداوی هێرش بردنە سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

0
1997

ڕۆژی کورد: شارەزایەکی سەربازی بۆ دەرخستنی ڕاستیی کارەساتی پیلان گێڕی بە دژی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، شیکاری بۆ ئاراستەی گوللـەکان کردووە کە لە ماشێنەکە دراون،

یەک: گوللـەی سەری ماشێنەکە: ئەو گوللـەیە لە ناو ماشێنەکەوە هاویشتراوە و ئاراستەی کون بوونی سەقفەکە دیارە

دوو” ئەو گوللـەیە وەک دیارە لە ناو سەیارەکەوە هاویشتراوە و وەک قەوارەی کون بوونەکەش دەریدەخام لە نزیکەوە هاویشتراوە نەک لە دوورەوە و بۆیەش بە ڕادەیەکی کەم کونی کردووە،

 

سێ: وەک دیارە کورسیی ئەو سەیارەیە هیچ خەسارێکی پێنەگەیشتووە، ئەوە دەریدەخا کە لە دەرەوەڕا هیچ تەقەیەکی لێنەکراوە و ئەگەر کەسێکیش لێرە پێکرابێ بە هۆی تەقەی ناو خودی سەیارەکەوە بووە، جا چ بە هەڵە لێیدرابێ و چ بە هۆی شڵەژانەوە.

چوار: ئەگەر لە دەرگای دیکەوە تەقە کرابا، بۆی هەبوو گولەکە لە دەرگای تریش بگرێ و ئەویش کون بکات، بەڵام وەک دیارە دەرگای لای شاگرد هیچ تەقەیەکی پێوە دیار نیە کەواتە زۆرترین تەقە کەسی شۆفیر یان سایق کردوویەتی.

 

پێنج: ئەو گوللـەیە کە وە شووشەی ترۆمبیلەکە کەوتووە، لە نزیکەوە بووە، گوللـەی لە دوورەوە شوشە بە تەواوی لەناو دەبات و دەیڕمێنێ کەچی ئەم شووشەیە تەنیا چڕژی داوە و قەوارەی کون بوونەکەش کەمە کەواتە دەریدەخا ئەو گوللـەیە لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە هاویشتراوە نەک لە دەرەوە.

بەپێی ئەو وێنانە، پێدەچێ کەسانی ناو ترۆمبیلەکە خۆیان لەگەڵ یەکتری شەڕیان بووبێ، جا چ بە هۆی کێشە چ بە هۆی سەرخۆشییەوە، بەڵام لەو ناوەدا کەسانێک بە هاندانی ڕقی خێڵەکییەوە دەرفەتەکەیان قاستووەتەوە و خەڵکی ناوچەی باڵەکایەتییان بە دژی حیزبەکان هان داوە و ئەو کارەساتەی لێکەوتەوە و ئێستا گەنجانی ڕۆژهەڵاتیش هەڕەشە لەو باشوورییانە دەکەن کە سەردانی ڕۆژەڵات و ئێران دەکەن.

هیوا دەخوازرێت، بەتایبەتی بە سرنجدان بەوەی کە لە ئێستاوە کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی تۆپباران و هێرش کردن بۆ ئەو ناوچەیە دەکات و ئەو کارەساتە تەنیا بە قازانجی ئێران شکاوەتەوە، لێژنەیەکی هاوبەش پێک بهێندرێت و بە زووترین کاتیش پێشمەرگەکان و بەتایبەتی پێشمەرگە کچەکان ئازاد بکرێن و لەوە زیاتر ڕقی لاوانی ڕۆژهەڵات نەورووژێندرێ و خەڵک ئەهوەن بکرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت