ئاسۆ حەسەن‌زادە وەک جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هەڵبژێردرا

0
948

ڕۆژی کورد: کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی خۆیدا  ئاسۆ حەسەن‌زادەی وەک جێگری سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە هەڵبژارد.

بەپێی هەواڵی کوردستان و کورد، لەو کۆبوونەوەیەدا کە پێش‌نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ٩ی ڕێبەندان گیرا، کۆمیتەی ناوەندیی حیزب هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکڕات پاش تاوتوێێ چەند پرسێکی تەشکیلاتی جێی ئەندامێکی دەفتەری سیاسیی پڕ کردەوەو جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی هەڵبژارد.

لەو هەڵبژاردنەدا  ئاسۆ حەسەن‌زادە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب بە زۆربەی نیزیک تەواوی دەنگەکان سەرەتا بە ئەندامی دەفتەری سیاسی‌و پاشان بە جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هەڵبژێردرا.

ئاسۆ حەسەن زادە یەکێک لە بەربژێرانی سکرتێریی گشتیی حدک لە دوای دەست لەکار کێشانەوەی خالید عەزیزی، سکرتێری پێشووی حدک بوو کە لەلایەن ئەندامانی کومیتەی ناوەندیی ئەو حیزبەوە دەنگی متمانەی تەواوی پێنەدرا و لە ئەنجامدا مستەفا مەولوودی زۆرترین دەنگی متمانەی پێ بەخشرا و بوو وەک سکرتێری گشتیی حدک، هەڵبژێردرا.

 ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده، کوڕی عەبدووڵا حەسەنزادە، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ساڵی ١٣٥٥ ی هه‌تاوی له به‌غدا له دایک بووه. پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. خوێندنی ئه‌کادیمیی له زانکۆکانی فه‌ڕانسه و سویس و له بواری یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا ته‌واو کردوه. ساڵی ١٣٨٦ ی هه‌تاوی له کۆنگره‌ی چارده‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب هه‌ڵبژێردراوه و له کۆنگره‌کانی پازده و شازده‌شدا سه‌رله‌نوێ بۆته‌وه ئه‌ندامی رێبه‌ریی حیزب. له ده‌‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی حیزب بووه و دواتر له کوردستان له ئۆرگانه جۆراوجۆره‌كانی حیزبدا درێژه‌ێ به تێکۆشان داوه.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت